دەگوترێت چارەنووسی هەندێک کەس، چارەنووسی هەندێک کۆمەڵگا دیاری کراوە. دوای لەدایکبوون بەو ڕۆڵە هەڵدەستن کە جیهان خستوویەتییە بەردەمیان. هەندێکیان بە خۆشحاڵیەوە ئەم ڕۆڵە قبوڵ دەکەن. هەندێکیان قبوڵ ناکەن و وەک مرۆڤ ڕەفتار دەکەن. ئەم دنیایە رۆڵی بەرخۆدان و رێپێوانی سەرکەوتنی خستۆتە بەردەم کورد. بۆیە کورد ئەوانەن کە لە دونیایەدا کارەکانی بە باشترین شێوە ئەنجام دەدەن هەمیشە بەرخۆدان و شەڕیان کردووە و سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە.
لە نێو کورددا هەندێک قارەمان هەبوون کە بەرخۆدان و ڕێپێوان بەرەو سەرکەوتنیان کردۆتە ژیانی خۆیان. بەرخۆدانیان کردۆتە چارەنووسی خۆیان. خۆیان داوەتە شاخ، تەنانەت شاخە مەزنەکانیش فێری بەرخۆدانیان کردوون. بۆ بەرخۆدان پاڵەوانەکان وەک شاخیان لێهاتوون، شاخەکانیش بوون بە پاڵەوان. یەکێک لەو پاڵەوانانە ئاگری بۆتانە. بەرخۆدان کە پیرۆزترین بەرهەمی جیهانە، خستە بەردەم خۆی و کردی بە ئامانجی ژیانی.
هەر لە منداڵییەوە ویستویەتی بچێتە نێو ڕیزەکانی گەریلا
سەرحەد ساکچی، نازناو ئاگر بۆتان، ساڵی ١٩٩١ لە جزیرەی بۆتان، لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر لەدایکبووە. لە كاتێكدا لەدایكبووە كە خەڵكی كوردستان لە ڕاپەریندا بوون. لە ناوەراستی راپەریندا لەدایک بووە، منداڵی راپەرینە. بە چیا دەورە دراوە. جودی و گابار و چیای بێکۆتایی بۆتان لە بەرخۆداندان. ڕووباری دیجلە کە لەبەردەمیدا دەڕوات، لە چیاکانی بەرخۆدانەوە هەڵدەقوڵێت. لە منداڵیدا بە چیرۆکی قارەمانانەی گەریلا گەورە بووە و کەسی زۆر لە بنەماڵە و کەسوکارەکەی چونە ناو ڕیزەکانی گەریلا. ئاگری بۆتان لە واقیعێکی خۆڕاگریدا گەشە دەکات. لە منداڵیدا ڕێگایەکی بۆ خۆی دانابوو؛ بڕیاریدا شەڕڤانێکی بەرخۆدان بێت. هەر لە منداڵییەوە دەیویست بچێتە ڕیزی گەریلاکانەوە.
لە جودی بۆ گارە
لە لاویدا، بە بەردێکەوە کە بە دەستیەوە، بوو هەمیشە لە ڕیزەکانی پێشەوەی راپەرینەکاندا بوو. هەروەها خۆی بڕیاری چارەنووسی خۆی دا. خاڵی لە زیندان شەهید بوو، فەرماندە چیچەک کچی خزمی لە شاخ شەهید بوو. شۆڕشی ڕۆژاوا وردە وردە هەڵگیرسا و شەڕەکە لە بەرزترین ئاستی خۆیدا بوو. ئەم ڕووداوانە ڕێگای شەڕ و شۆڕشیان بۆ لاوانی کورد خۆش کرد. لە ساتێکی مێژووییدا ڕووی لە جودی کرد و چووە ڕیزی گەریلاکانەوە. ١٢ی شوباتی ٢٠١٥ بوو. دوای مەشق و ڕاهێنانەکان جێگەی خۆی لەنێو یەکینەکان گرت و لە ماوەیەکی کەمدا بوو بە فەرماندە. ئاگر بۆتان لە ساڵی ٢٠١٦ بووە فەرماندەی تیم. خاوەنی ئیرادە بوو، زەحمەتکێش بوو، هاوڕێ بوو، دڵسۆز بوو. هەرچەندە لە ڕیزەکانی گەریلادا گەنج بوو، بەڵام بوو بە سەرکردە. فەرماندە بوو، نوێنەرایەتی حیزبی دەکرد، مەشقی بە هەڤاڵانی دەکرد و ئامادەی دەکردن بۆ شەڕ.
زاپ بانگەوازی لە ئاگر بۆتان دەکات
ساڵی ٢٠١٦ کاتێک حکومەتی تورک هێرشێکی قورسی بۆ سەر ناوچەی زاپ دەستپێکرد، ئاگری بۆتان وەک سەربازێک هاتە پێشەوە و بە فەرماندەکانی گوت کە دەیەوێت بچێتە زاپ و بەشداری شەڕەکە بکات. ئامادە بوو بۆ جەنگ و فەرماندەکانی ئەمەیان دەزانی. وەک بایەکی بەهێز لەگەڵ کۆمەڵێک لە هاوەڵەکانی گەیشتە زاپ. لە زاپ چووە هەموو شوێنێک. لە گۆڕەپانەکانی ئەرتوش، ئەشکەوتی بیرینداران، وەرخەلێ، شەهید شاهین، جیلۆی بچووک شەڕی کردووە و رەنجیدا. پرۆسەی شەڕ قورس بوو. حکومەتی تورک هەوڵی دەدا زاپ بە تەواوی داگیر بکات، بەڵام کەوتە ژێر بەرخۆدانی ئاگری و هاوەڵەکانی. ماوەیەکی زۆر لە زاپ مایەوە و ئێدی بووە یەکێک لە فەرماندە پێشەنگەکانی زاپ. بهردهوام له چالاكییهكاندا بهشداری دهكرد و بوو به یهكێك له فهرمانده پیشهییهكانی گهریلای ئهو سهردهمه. سەرچاوەی ئیرادە و پێشکەوتن بوو. بۆیە لە ساڵی ٢٠٢١ لە ئەکادیمیا سەربازییەکان مەشقی فەرماندەیی وەرگرت و دوای چەند مانگێک جارێکی دیکە گەیشتە چیای زاپ. ئێدی فەرماندەیەکی لێهاتوو بوو.
بوو بە وەستا لە هونەری جەنگ
فەرماندە ئاگری کە شارەزا بوو لە هونەری جەنگدا جارێکی تر لە چیای زاپ دەستی بە تێکۆشان کرد. زۆر باش دەیزانی کە پرۆسەیەکی قورسی جەنگ چاوەڕێیان دەکات و یەکسەر دەستی بە ئامادەکاری کرد. لە شەڕی ناو تونێلەکانەوە تا شەڕی تیمە گەڕۆکەکانی ناو گۆڕەپانی شەڕ، بە قووڵی بەهەموو شێوەیەک ئامادەکاری دەکرد. ئێستا فەرماندەی یەکەکەیە و بەرپرسیارێتیەکانی زیاتر بووە. ئێستا دەتوانێت سەرکردایەتی شەڕەکە بکات و هەماهەنگی بکات. بۆ ئەوەی لە مەیدان وەڵامی دوژمن بداتەوە، فەرماندەیی تیمە گەڕۆکەکان دەکات. ئامادەکارییەکان بۆ هەر ناوچەیەکی مەیدانەکە دەست پێدەکات بۆ جەنگ. کۆگا دروست دەکات، تەقەمەنی ئامادە دەکات. لە هەموو بەشێکی بوارەکەدا چەند ڕۆژێک بەسەر دەبات و بە باشی ئامادەکاری دەکات. تەنانەت لە ژێر تەکنیکی دوژمنیشدا کارەکانی ڕاناگرێت. ئەرکی ئەو وەڵامدانەوەی هێرشەکانی دوژمنە.
ڕێگەی نەدا سەربازەکان لە تونێلەکانی جەنگ نزیک ببنەوە
لە ١٧ی نیسانی ٢٠٢٢ شەڕی گەورەی ئاگری و هەڤاڵانی دژی دوژمن دەستی پێکرد. دوژمن بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەبێ پچڕان ناوچەکەیان بۆردومان کرد بەرلەوەی بگاتە ناوچەکەیان. فەرماندە ئاگری لە بۆردومانەکەدا هەڤاڵانی و سەنگەرەکانی خۆی پاراست و لە سەنگەری شەڕدا مایەوە. ئەو کەسەی لە سەرەتادا وەڵامی ئەو داگیرکەرانەی دەدایەوە فەرماند ئاگری بوو. بە ئەزموون و متمانە و ڕۆحی بسەرکەوتن، وەک ڕمێک لە دوژمنیدا. چەند کاتژمێرێک لە ژێر بۆردومانی فڕۆکەکاندا بە لێزانانە شەڕی دەکرد. ڕێگەی نەدا سەربازەکان لە تونێلەکانی جەنگ نزیک ببنەوە. بە هەموو لێهاتوویی و توڕەیی خۆی لە دوژمنیدا دوژمن لە زاپ گەیشتە بنبەست. دوای ئەوەی بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک دەیان داگیرکەری لە شەڕدا سزادا، بێ دوودڵی بەرەو شەهیدبوون هەنگاوینا.
لە ١٧ی نیسانی ٢٠٢٢ لەگەڵ هەڤالێکی بەناوی فەداکار جودی تێکەڵ بە کاروانی نەمران بوو. ژیانێکی نموونەیی لە دوای خۆی بەجێهێشت کە راپەرینی بنیاتنا. بە بەرخۆدان و فەرمانە ناوازەکەی بوو بە یەکێک لە فەرماندە هێمادارەکانی بەرخۆدانی زاپ.
ف.ق