ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال: شۆڕشی ڕۆژئاوا بووە بناغەی ژیانێکی ئازاد
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال ١٣هەمین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوای لە تەواوی گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پیرۆز کرد و گوتی: "شۆڕشی ڕۆژئاوا بووە بناغەی ژیانێکی ئازاد".
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال ١٣هەمین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوای لە تەواوی گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پیرۆز کرد و گوتی: "شۆڕشی ڕۆژئاوا بووە بناغەی ژیانێکی ئازاد".
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال بەبۆنەی ١٣هەمین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوا ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە.
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال ١٣هەمین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوا لە تەواوی گەلان و بەتایبەت گەلی کورد پیرۆز دەکات، دەڵێت: "ئەم شۆڕشە نەک تەنها بۆ هەرێمەکە، بۆ تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بناغەی ژیانێکیی نوێی ئازاد و شكۆدارە. لەم ڕۆژە مێژووییەدا، هەموو شەهیدانی شۆڕش بە ڕێزەوە بیردەهێنینەوە و سەری ڕێز بۆ فیداکارییان دادەنەوێنین".
هەروەها دەڵێت: "دیسانەوە سوپاسی گەل و ئیدارەی ڕۆژئاوا دەکەین کە کاتی هێرشی دڕندانە داعش بۆ سەر شەنگال لە ئابی ٢٠١٤، بێ دوودڵی دەرگایان بۆ پەنابەرانی ئێزدی کردووە. لەو ڕۆژە تاریکانەدا، کە هەزاران ئێزیدی لە جینۆساید هەڵاتن، گەلی ڕۆژئاوا بە فیداکاریی و مرۆڤایەتی خۆیانەوە هەستان. هەزاران ئێزیدی لە کەمپەکانی ڕۆژئاوا نیشتەجێ کران و هەموو شتێکیان بۆ دابین کرا کە پێویستیان بوو. ئەم هەڵوێستە نیشانەی خوشک_برایەتی و یەکێتیی گەلانی هەرێمەکەیە و هەمیشە لە مێژووی ئێمەدا بە پیتی زێڕین دەنووسرێت. جگە لەوەش هێزەکانی یەپەگە/یەپەژە بە خێرایی ڕێڕەوێکی مرۆیییان بۆ ئێزیدییەکان کردەوە تا بە سەلامەتی بگەنە شوێنە پارێزراوەکانیان. ئەم پاڵپشتیە بێئەندازەیە، دڵسۆزی گەلی ڕۆژئاوا بۆ گەلی ئێزیدی لە سەختترین کاتەکاندا نیشان دەدات و جەخت لەوە دەکاتەوە کە بەها مرۆڤایەتییەکان لە سەرووی هەموو شتێکەوەن".
ئەزموونی شۆڕشی ڕۆژئاوا بۆ شەنگال
هەروەها دەڵێت، "ئەزموونی شۆڕشی ڕۆژئاوا بووەتە سەرچاوەیەکی گرنگی ئیلهام و ئەزموون بۆ شەنگال. پاش فەرمان و هێرشی داعش، گەلی ئێزدیمان بڕیاریدا خۆی بەڕێوەببات و سیستەمی خۆبەڕێوەبەری دابمەزرێنێت. لەم قۆناغەدا، مۆدێلی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوا بۆ ئێمە نموونەیەکی سەرەکییە".
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا تیشک خراوەتە سەر دەسکەوتە مەزنەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوا لەڕووی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و یەکسانی ڕەگەزیی و پەروەردەیی و زمانی دایک و پاراستنی کۆمەڵگەی فرەڕەنگ، دووپاتی دەکاتەوە ئەم دەسکەوتانە بۆ شەنگال ڕێنیشاندەر بوون.
لەکۆتاییدا تیشک دەخاتە سەر گرنگی یەکێتیی گەلان و درێژەدان بە تێکۆشان و بەرخۆدان و پاراستنی دەسکەوتەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوا و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال بۆ بنیاتنانی ڕۆژهەڵاتێکی ناوەڕاستی ئازاد و دیموکراتیک.