ئیمەرا فەرا یەشیلگۆز: لە دژی زوحاکەکان دەست بە تێکۆشان بکەین
یەک لە فەرماندەکانی هەبەدەهە-دەکەپە/ بۆگ ئیمەرافەرا یەشیلگۆز: بە گیانی هێڵی چالاکی گیانبازی هاوڕێیانمان سارا و روکەن ئێمە دەست بە تێکۆشان لە دژی زوحاکەکانی سەردەم دەکەین.
یەک لە فەرماندەکانی هەبەدەهە-دەکەپە/ بۆگ ئیمەرافەرا یەشیلگۆز: بە گیانی هێڵی چالاکی گیانبازی هاوڕێیانمان سارا و روکەن ئێمە دەست بە تێکۆشان لە دژی زوحاکەکانی سەردەم دەکەین.
یەک لە فەرماندەکانی هەبەدەهە-دەکەپە/ بۆگ ئیمەرا فەرا یەشیلگۆز سەبارەت بە نەورۆز قسەی کرد.
یەشیلگۆز وتی، "جەژنی نەورۆزی ٢٠٢٣ لەسەرەتا لە گەلی کورد، هەموو گەلانی بندەست پرۆز دەکەم، ئێمە ئاگری نەورۆز بە ئاگری جەستەی پێشەنگانی شۆڕشگێڕمان مەزڵوم دۆغان، رەخشان دەمیرەلەکان پێشوازی دەکەین. لەم رۆژە مێژوویی و واتادارەدا بڕوامان بە سەرکەوتن گەورەتر دەبێت".
ئیمرا فەرا یەشیلگۆز باسی لەوەکرد کە بە بەرخودانی ژنان ئاگری ئازادی لە تەواوی جیهان بڵاوبووەتەوە و وتی، "هاواری ئازادی ژنی کورد ژینا ئەمینی لە رۆژهەڵاتی کوردستان کە بە ئەشکەنجە کوژرا، گۆڕدرا بۆ تێکۆشانی ئازادیی کۆمەڵایەتی. شەپۆلی ئازادیی 'ژن، ژیان، ئازادی' کە بە شکانەوەی قژی ژینا ئەمینی لەبادا هەڵیکرد. بەتایبەتی کوردستان و لە تەواوی جیهاندا بۆ ژنان بووەتە ئاگری تێکۆشانی ئازادی. ئەو ئاگرەی ئازادی بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' بۆ هەموو چەوساوەکان و ژنان هیوایە. بەلای ئێمەوە بەرخودانی 'ژن، ژیان، ئازادی' لە بەرخودانی ئازادیی گڕی نەورۆز جیا نییە. بانگەوازمان لە گەلەکەمان ئەوەیە لە ناو ریزەکانی بزوتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان هێز بە تێکۆشانی شۆڕس ببەخشن، بە گیانی هێڵی چالاکی گیانبازی هاوڕێیانمان سارا و روکەن لە دژی زوحاکەکانی سەردەم دەست بە تێکۆشان بکەن. جارێکیتر جەژنی نەورۆز لە گەلی کورد و هەموو گەلانی بندەست پیرۆز دەکەین".
هـ . ب