یەژەئاستار: رژێم دەبینێت کە حسابی هەڵە دەکات
فەرماندەیی بریارگەی ناوەندی یەژەئاستار پەیامێکی بۆ گەریلاکان نارد و رایگەیاند کە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە جارێکی دیکە رووبەرووی بەرخۆدانی میلیتانە ئاپۆییەکان بووە و دەبینێت کە حسابی هەڵە دەکات.
فەرماندەیی بریارگەی ناوەندی یەژەئاستار پەیامێکی بۆ گەریلاکان نارد و رایگەیاند کە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە جارێکی دیکە رووبەرووی بەرخۆدانی میلیتانە ئاپۆییەکان بووە و دەبینێت کە حسابی هەڵە دەکات.
فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی یەژەئاستار پەیامێکی بۆ گەریلاکانی ئازادی کوردستان نارد کە بەم شێوەیەیە:
" ئێمە بە ڕێز و خۆشەویستیەوە یادی شەهیدەکانمان شارستان، رێدوور، ناڤدار، عەگید، شەڕڤان، ئاگر، فەداکار، مزگین، زیلان، رۆژگراڤ و فەدایی دەکەینەوە کە میلیتانی پێشەنگی ئاپۆیین. پیرۆزبایی لە هەموو گەریلا ژنە روح ئازادەکانمان، گەلەکەمان دەکەین کە بە هەوڵوێستی ٨ی ئازار و نەورۆز هۆکاری هەبوونی خۆیان لەسەر بناغەی وابەستەبوون بە ڕێبەر ئاپۆ پیشاندا و رایدەگەیەنین کە ئەم هەڵوێستە گەرەنتی سەرکەوتنە.
هێرشەکان بە مەبەستی رێگریکردن لە هێڵی ئاپۆییە
تێکۆشانی ئێمە بۆ ئازادی بە پێشەنگایەتی ڕێبەری ئاپۆ لە ٥٠هەمین ساڵی ژناندا دەرفەتی زیاتر کردووە بۆ جێبەجێکردنی هێلی شارستانیەتی دیموکراتی، لە کەسایەتی گەلی کورددا دەرفەتی ئازادی بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گەلانی جیهان زیاتر کردووە و لە نێو واقیعی جەنگی جیهانی سێیەمدا خەباتی ڕێکخراوانەی گەریلا لە دژی تەواوی سیستەمی دەسەڵاتخواز و پیاوسالاری گەیشتووەتە ئاستێک کە بتوانێت سەربکەوێت. بۆ ڕێگریکردن لەمە، هێزە پیلانگێڕە نێودەوڵەتییەکان ڕێبەرایەتیی ئێمەیان گرت.ە ئەم سیستەمەی ئەشکەنجە لە ئیمراڵی کە نۆرمی مرۆڤ و یاساکەی پێشێل کردووە، هەمووی هێرشکردنە سەر گەلەکەمان و بنکەکانی گەریلا بۆ ڕێگریکردن لە جێبەجێکردنی هێڵی ئاپۆیی.
ڕۆڵی هیزە دەسەڵاتخوازە نێودەوڵەتیەکان
لەسەر ئەم بنەمایە هەموو هێرشەکان بۆسەر ڕێبەرایەتی گەلی کورد و گەریلاکان وەک بەرهەم و ڕێکخراو و ئاراستەکردنی هێزە هەژموونییە نێودەوڵەتییەکان ئەنجام دەدرێن. لە دژی ڕێبەرایەتیمان سیستمی ئەشکەنجە قووڵتر بۆتەوە و گەلەکەمان بە کردەوەی دڕندانە دەچەوسێننەوە و چەکی کیمیایی بەرانبەر ناوچەکانی گەریلا بەکاردەهێنرێت و گۆڕەپانی نێودەوڵەتیش بێدەنگە. ئەم بێدەنگییە لە شەراکەتی دەسەڵاتەوە دروست بووە. ئەو هێزانە ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە لەسەر پێی دەهێڵێتەوە و لە دژی بزووتنەوەکەمان تا کۆتایی بەکاری دەهێنێت. دەیانەوێت هێڵی ڕێبەرایەتی لە جێگرەوەبوون بسڕنەوە.
بەرخۆدانی هێزە ئازادیخوازەکان ستراتیژیە
هێزە میلیتانەکانی ئێمە کە خۆشەویستی و ڕەوشتی ئازادی سەدەی ٢١ ئاشکرا دەکەن، شەڕێکی گەورە بە زانینی ئەم ڕاستییە بۆ چەسپاندنی هێڵی ڕێبەرتی و پاراستنی بەرەی ئازادی و پاراستنی بەها بەدەستهاتووەکان بەڕێوە دەبەن. ناسنامەی هێزەکانمان کە لە ساڵی ٢٠٢١دا بەرخۆدانێکی گەورەیان بەڕێوەبرد و ئێستا لە هەلومەرجی نائاساییدا هەمان هێڵ لە زاپ و ئاڤاشیندا دەنوێنن، خەتی ئایدیۆلۆژیە و چۆنیەتی ئەم بەرخۆدانی لە میلیتانی بیروبۆچوونەکانی ڕێبەر ئاپۆ دێت. هەڤاڵانمان، لەسەر ئەم بنەمایە هەڵسوکەوت دەکەن و نوێنەرایەتی ئەم شەرەفە دەکەن. ئامانجی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە بۆ لەناوبردنی کوردی بەشەرەفە. وەک چۆن ستراتیژییە. بەرخۆدانی هێزە ئازادیخوازەکانمان لەسەر بنەمای نوێنەرایەتیکردن و پاراستنی ئامانجە ستراتیژییەکان بوو. بۆیەش ئەم جەنگە، لە هەلومەرجی جەنگی جیهانی سێیەمدا، بە ناوی ژنان و گەلانەوە، شەڕی 'مان و نەمان' ـە.
رژێمی فاشیست حسابی هەڵە دەکات
ڕژێمی فاشیست کە هەموو جۆرە تەکنیکێک بەکاردێنێت و هەموو بستێکی خاکەکەمان بۆردومان دەکات و وادەزانێت گیانی ئازادی تێکدەشکێنێت ، جارێکی دیکە لە ناوچەکانی زاپ و ئاڤاشین تووشی میلیتانی گەورەی ئاپۆیی بۆتەوە و حسابی هەڵەی کردووە. ئەم هێرشانەی ڕژێمی فاشیست هەموو بەهاکانی مرۆڤایەتی لە کەسایەتی کورددا دەکاتە ئامانج. مەبەست لە هێرشەکە ئەوەندە ڕوونە کە لە بەرامبەر ئەم هێرشانە و هاوبەشەکانی و هاوئاهەنگی لەگەڵ دوژمندا، لە دژی ناسنامەی کوردی ئازاد و بەها مرۆییەکان واتە خیانەت کە مرۆڤ بە هیچ شێوەیەک ناتوانێت هۆکارێک بۆ بدۆزێتەوە ئاشکرایە کە هێزە ئازادیخوازەکانی ئێمە لە راستیی ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپەدا لە دژی سیستەمی شارستانیەتی دەوڵەت لە کەسایەتی پەدەکەدا لە دژی راستیی "کوردی کۆیلە" تێدەکۆشن.
لە بەرانبەر ئەم راستیە بەرخۆدانی ٨ رۆژە، کەلتوری بەرخۆدانی زاپە کە دوژمن تێدەشکێنێت و بە شێوەیەکی بەهێز نوێنەرایەتی دەکات. میلیتانەکانی یەژەئاستارمان کە لەسەر هێڵێ ڕێبەرتی تێدەکۆشن بە واتای ئیرادەی ڕێکخستنکراوی ئازادی دێت و بە چالاکی خوڵقێنەر و پیشەنگایەتی خۆیان، بە ئەرکێک لەسەر ناسنامەی ڕێکخستنکراو بەشداریان لە بەرخۆداندا کردووە. لەم بارودۆخەدا کە هەر بستێکی خاکمان بۆردومان دەکرێت، هەڤاڵانمان گورزی قورس لە دوژمن دەدەن و ژنی ئازاد لە ئاستی لوتکەدا نوێنەرایەتی تێکۆشان دەکەن و ئێمەش پیرۆزباییان لێدەکەین. ئەم شەڕە کە هەموو رۆژێک فراوانتر دەبێت، دیارە کە فاشیزم و ناسنامەی خائینان و خیانەت تێکدەشکێنێت.
دوژمن ناتوانێت تێپەڕێت
ئەو هەڤاڵانەمان کە ئەم راستیانە دەزانن، بە بەرخۆدانی گەریلایەتی سەدەی ٢١ و بە دەوڵەمەندی تاکتیک و هێزی شەڕی فیدایی، ئەم راستیە پیشان دەدەن. ئەم هێرشە لەدژی ژیانی ڕێبەرتی و دەستکەوتە ٥٠ ساڵەکەی تێکۆشانمان، تەڤگەرمان و بارەگاکانی گەریلایە. لەبەرئەوەش بە میتۆدی خوڵقێنەر لە بەرانبەر دوژمن شەڕ دەکرێت و دوژمن ناتوانێت تێپەڕێت. چیاکان بە واتای سەربەرزی ناسنامەی کوردی ئازادە، حەقی ئەم وڵاتەیە کە نازناوی ئازادی لێبکرێت و حەقی ئەم گەلەیە کە بە ناسنامەی ئازاد بژی و حەقی ژنانە کە لەسەر بناغەی ئازادی هەبن. ئێمە لەسەر ئەم راستیە حسابی دوژمن دەپرسین و بەم بەرخۆدانە، فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە هەڵدەوەشینین و سەرکەوتن مسۆگەر دەکەین. لەسەر ئەم بریارداریە ئێمە جارێکی دیکە بەڕێزەوە یادی شەهیدەکانمان دەکەینەوە، لە کەسایەتی هێزەکانماندا لە زاپ و ئاڤاشین، سڵاومان ئاڕاستەی هەموو میلیتانەکانی هەپەگە و یەژەئاستار دەکەین. لە سەدەی ٢١دا هێڵی ڕێبەرتی و سیستمی نەتەوەی دیموکراتی سەردەکەوێت و سیستمی دەوڵەتپارێزی پیاوسالار و هاوبەشەکە خائینەکانیان تێکدەشکێن."
ف.ق