دەقی ڕاگەیاندراوەکەى ڕەژاک:
"بۆ ڕای گشتی
وەک دەزانن لەماوەیەکی زۆرەوە دەوڵەتی تورک هێرشی بۆ سەر باشور و بەتایبەتی بۆ چیای قەندیل و دەوروبەری چڕ کردۆتەوە سەرباری هێرشە ئاسمانی و زەمینیەکانی بێ گوێدانە یاساکانی جەنگ دەستی بردوە بۆ بەکارهێنانی چەکی کیمیای بەرامبەر بە رۆڵەکانمان لە چیادا بێ گوێدانە رێساکانی دراوسێتی و نێودەوڵەتی بەڵگەش بۆ ئەمە ئەو ئامارانەیە کەلەلایەن دەزگای راگەیاندن بەرچاومان کەوتوە.
ئێمە وەک رێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان ئیدانەی هەر دەست درێژیەک دەکەین کە دەکرێتە سەر خاک و رۆڵەکانمان وە داوادەکەین لە کۆمەڵگای باشوری کوردستان بەسەرجەم چین و توێژەکانی نیەوە بڕژێنە سەر شەقام و هەڵوێستە وەرگرن بەرامبەر ئەو بێ ویژدانیەی کە دەرهەق بە رۆڵەکانمان دەکرێت کە هەر لە تیرۆرو هێرشی ئاسمانی و زەمینی و بەکارهێنانی چەکی قەدەغە کراو بەپێی یاسای نێودەوڵەتی جەنگ لەخاکی باشوری کوردستان تاقی دەکرێتەوە هەروەها بەپێویستی دەزانین لەلایەنە پەیوەندیدارەکان بێدەنگ بسکێن و بەهاوکاری گەل دەنگ بڵند بکرێت ببێژین نەخێر نەخێر بو شەهید کردنی رۆڵەکانمان و داگیر خاکەکەمان".
ژ.ت