ژمارەیەکی زۆر میتی تورک دزەیان کردووەتە ناو کەرکوک
لە سەروبەندی بۆردوومانەکانی کێلگەی گازی کۆرمۆر لە قادر کەرەم لەلایەن چەکدارانی حەشدی تورکمانی، ژمارەیەکی زۆری میتی تورکیش دەزەیان کردبویە کەرکوک.
لە سەروبەندی بۆردوومانەکانی کێلگەی گازی کۆرمۆر لە قادر کەرەم لەلایەن چەکدارانی حەشدی تورکمانی، ژمارەیەکی زۆری میتی تورکیش دەزەیان کردبویە کەرکوک.
بەپێ بەڵگەیک، کە لە دەزگای هەواڵگریی عیراقی لە کەرکوک دزەی پێکراوە و لە تۆرە کۆمەڵاتییەکانی سەر بە حەشدی شعبیدا بڵاو بووەتەوە و واژۆی بەرێوبەری هەواڵگریی عیراقی کەرکوکی لەسەرە، لە رۆژی ٢٨ حوزەیرانی ئەمساڵ واتە، لە هافتەی ڕابردوودا ١٠ ئۆتۆمبێل کە (٥) جۆری تویوتا هایلوکس، (٤) ئۆتۆمبیلی جۆری تاهۆ و یەک ئۆتۆمبیلی جۆری Ram کە سەر نیشنەکانی میتی تورک بوون لە هەولێرەوە چوونەتە کەرکوک.
هەر بەپێی ئەو بەڵگەیە دەزگای هەواڵگریی عێراقی، ئەو ژمارە ئۆتۆمبێلەی میتی تورکی لە نزیکی فڕۆکەخانەی کەرکوک بینراوان.
هاوکات لەگەڵ ڕۆیشتنی ئەو میتانەی بۆ کەرکوک لە کۆتایەکانی مانگی حوزەیران بە موشەک ژماریک هێرش کرایە سەر کیڵگەی گازی کۆرمۆر لە قادرکەرم سەر بە قەزای چەمچەماڵ.
بەپێی سەرچاوە خۆجیەکانی باشوری کوردستان هاوکات بەیانامەی فەرمی حزبوڵای عێراقیی، حەشدی تورکمانیی سەر بە تورکیا لە پشت هێرشەکانی ئەو كێڵگە نەوتی و گازییەوە بوون، واتە هاتنی ئەو شاندەی میتی تورکیا بۆ شاری کەرکوک هاوکات بووە لەگەڵ هێرشەکانی حەشدی تورکمانیی سەر بە تورکیا بۆ سەر کێلگەی نەوت و گازی کۆرمۆر.
بەپێ ئەو بەڵگانە، کە بڵاوبوونەتەوە دەزگای هەواڵگریی عێراقی توانیویانە جوڵەی میتی تورک لە کەرکوک ئاشکرا بکەن، بەڵام هیچ کاردانەوەیەکیان بەرامبەریان نەبووە.
ماوەیەکی زۆرە ژمارەیەکی زۆر لە پارت و لایەنە سیاسییە کوردییەکان ئاماژە بە مەترسیی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا دەکەن بۆ سەر باشوری کوردستان بە تایبەتیش بۆ سەر کەرکوک دەکەن. بۆ ئەو مەترسییەش گەڵیک شرۆڤە و بۆچوون هەیە، بەڵام ئەوەی پێشبینی دەکرا بۆ داگیرکاری تورکیا لەسەر کەرکوک، ئیستا تورکیا دەیانکاتە ڕاستی لە ڕێگەی میتەوە ئامادەکاری بۆ ئەو داگیرکارییە دەکەن.
جیاواز لە میتی تورک، تورکیا لە ڕێگەری بەرەی تورکومانی ژمارەیەک چەکداری بەناوی حەشدی تورکمانی پەروردە کردووە، بەپێی ئەو بەڵگانەی پەرلەمانتاری پێشوی عێراق شوان داودی بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی دابوو ئەو چەکدارانە لە تورکیا پەروەردە و راهێنان کراون و کار بۆ ئەجیندای تورکیا دەکەن لە کەرکوک خورماتوو ناوچەکانی دەوربەری.
ژ.ت