ژنانی پرشنگی خۆر لە گەڤەڕ چالاکیان ئەنجامدا
ژنانی پرشنگی خۆر رایگەیاند کە هێزەکانیان لە گەڤەڕ لەدژی سوپای تورک چالاکیان ئەنجامداوە و وتی، " هەموو شوێنێک دەکەینە گۆڕەپانی بەرخۆدان."
ژنانی پرشنگی خۆر رایگەیاند کە هێزەکانیان لە گەڤەڕ لەدژی سوپای تورک چالاکیان ئەنجامداوە و وتی، " هەموو شوێنێک دەکەینە گۆڕەپانی بەرخۆدان."
ژنانی پرشنگی خۆر بەردەوامی بە چالاکیەکانی لەدژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەدات.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، " ٢٦ی نیسان لە گەڕەکی قشلە، جومهوریەت و دیزی گەڤەڕ دروشم نوسران. شەوی ٢٧ی نیسان کاتژمێر ٢١:٠٠ و ٢٢:٠٠ لە ناوەندی بازاری گەڤەڕ لەدژی پۆلیسی داگیرکەری لە ٢ لاوە بە تەقەمەنی و فیشەکی هەوایی چالاکی ئەنجامدرا. خەڵکی گەڤەڕیش کە بەهۆی جەژنەوە بازاریان کردبووەوە، بە دروشم پشتگیریان لە چالاکیەکە کرد."
لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکراوە، " دوای چالاکیە کاریگەرەکەی هێزەکانمان، پۆلیسی داگیرکەر لە ناوچەکە هەڵهاتن. یەکینەکانمان دوای چالاکیەکە بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە گەیشتنە شوێنی خۆیان. یەکینەکانمان هەموو جێگەیەک دەکەنە گۆڕەپانی بەرخۆدان و لەدژی داگیرکەران بێوەستان چالاکی ئەنجام دەدەن."
ف.ق