ژنانی پرشنگی خۆر لە وان چالاکیان ئەنجامدا
ژنانی پرشنگی خۆر لە وان لە بەرانبەر داگیرکەران چالاکیان ئەنجامدا و بانگەوازیان لە هەموو گەنجان کرد کە لە سەرنگەری بەرخۆداندا جێگیر ببن.
ژنانی پرشنگی خۆر لە وان لە بەرانبەر داگیرکەران چالاکیان ئەنجامدا و بانگەوازیان لە هەموو گەنجان کرد کە لە سەرنگەری بەرخۆداندا جێگیر ببن.
ژنانی پرشنگی خۆر چالاکیەکانیان لەدژی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک فراوان کردووە.
لە راگەیەنراوێکی رێکخستەنەکەدا هاتووە، " لەگەڵ هەموو هێرشێکی دژە مرۆیی، گەریلاکانمان بە بەرخۆدانیان گورزی کاریگەر لە داگیرکەران دەوەشێنن. ئێمە لە شارەکان لە بەرانبەر چەتەکانی ئاکەپە و مەهەپە چالاکیە کاریگەرەکانمان بەردەوامی پێدەدەین."
لە راگەیەنراوەکەدا دەگۆترێت:
" یەکینەکانمان لە وان نزیکەی ١٠ کیلۆ مادەی هوشبەری چەتەکانی ئاکەپە و مەهەپەیان سووتاندووە. پێویستە بزانرێت کە ئەوان هاوکاری دوژمنانی کوردستان دەکەن و گەنجەکانمان ژەهراوی دەکەنە، دەبنە ئامانجی ئێمە. لەم چالاکیەدا هەموو هەڤالانمان، سڵاویان ئاڕاستەی بەرخۆدانی زاپ تاوەکو مەتینا دەکەن، هەم لە شار و هەم لە شاخ، لە هەموو گۆڕەپانەکان چالاکیەکانمان بەردەوام دەبن. ئێمە داوا لە ژنان و هەموو گەنجان دەکەین کە شوێنی خۆیان لەنێو ریزەکانی بەرخۆداندا بگرن."
ف.ق