زەینەب جەلالیان گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار

رژێمی ئێران زیندانی سیاسی زەینەب جەلالیانی گواستەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

رژێمی ئێران شەوی رابردوو زیندانی سیاسی کورد زەینەب جەلالیانی لە بەندیخانەی کرمانشانەوە گواستەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان رایگەیاند، هێزەکانی رژێمی ئێران شەوی رابردوو، زیندانی سیاسی کورد زەینەب جەلالیانیان لە قاوشەکەی خۆی لە بەندیخانەی کرمانشانەوە، بە بێی ئاگادارکردنەوە خۆی، گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

جەلالیان لە کاتی گواستنەوەی لە بەندیخانەکانی کرمان و کرمانشانەوە، بە هۆی کەلەپچەکردن و راکێشانی بەسەر زەویدا، قۆڵ و قاچەکانی بریندار بوون.

ز.ش