دادگای گەلی ڕۆژاوا لە دووەمین ڕۆژی دا بەردوام بوو
دادگای گەلی ڕۆژاوا کە بۆ دادگاییکردنی تاوانەکانی جەنگ و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی کە دەوڵەتی تورک لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجامیداوە، لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا لە دووەمین ڕۆژی دایە.
دادگای گەلی ڕۆژاوا کە بۆ دادگاییکردنی تاوانەکانی جەنگ و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی کە دەوڵەتی تورک لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجامیداوە، لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا لە دووەمین ڕۆژی دایە.
دادگاییەکە لە زانکۆی ئازادی برۆکسڵدا دەستی پێکرد لە ڕۆژی دووەمدا بە پێشکەشکردنی بەڵگەکان دەستی پێکرد.
بەرنامەی ئەمڕۆی دادگای بەمجۆرەیە:
٩:٠٠- ٩:٣٠ ئامادەکاری ڕۆژی دووەمین
٩:٣٠-١٠:٣٠ دانیشتنی ٤هەمین (سەبارەت بە تاوانەکان کە ئەنجام دراوە)
١٠:٥٠-١٢:٣٠ دانیشتنی ٥هەمین
١٣:٣٠-١٥:٠٠ دانیشتنی ٦هەمین
١٥:٠٠-١٥:٣٠ دواین قسەی داواکاری گشتیی
١٥:٣٠-١٦:٠٠ لە چوارچێوەی یاسادا لێپرسینەوە لە تورکیا و هەڵسەنگاندنی یاسایی
١٦:٠٠-١٧:٣٠ لێکۆڵینەوەی دادگا
١٧:٣٠-١٨:٠٠ بەڵگە سەرەتاییەکان
تاوانەکانی جەنگ
ئەو بەڵگانە پێشکەشی دادگا کرا و ئەو ڕاگەیاندراوانەی خوێندرانەوە، پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لە ڕێگەی گروپەکانییەوە نیشاندرا. بێسەروشوێن کردنی کوردان لە عەفرین، گۆڕینی دیموگرافیای هەرێمەکە، بۆردوومان کردنی خەڵکی مەدەنی لە ئیشکگریی بەنداوی تشرین و لە ناوبردنی ژێرخانی هەرێمەکە لە دادگا بە بەرفراوانی لێکۆڵینەوە لەسەر کرا.
هەزاران عەفرینی زیندانی کراون
لە ڕۆژی دەستپێکدا هەروەها لە پارێزەری عەفرینی ئیبراهیم شێخۆ باسی لە پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ کرد کە دەوڵەتی تورک لە هەرێمە داگیرکراوەکاندا ئەنجامی دەدات. شێخۆ ئاماژەی بەوەدا دوای داگیرکردنی عەفرین لە ساڵی ٢٠١٨ەوە بەهەزاران کورد بەبێ هۆ لە ٢٠ زیندانی ئاشکرا و نهێنی زیندانی کراون، تاوانی وەک دەستدرێژی، کوشتن، دزی، تاڵان و بێسەروشوێن کردن ئەنجامدراون.
کۆچبەرکردنی زۆرەملی و گۆڕینی دیموگرافیا
پارێزەر کاتالان ئورکۆ لەسەر تاوانەکانی پاکتاوی نەتەوەیی لە گرێ سپی و سەرێکانی قسەی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە دەوڵەتی تورک دەستی بەسەر موڵک و ماڵی گەلدا گرتووە و دانیشتووانی ناوچەکەی بە ئامانجی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکە بە زۆر کۆچبەر کردووە. هەروەها وەبیری هێنایەوە کە بۆمبی فسفۆری سپی قەدەغەکراوی بەکارهێناوە و ئەم تاوانانە لە ڕاپۆرتە نێونەتەوەییەکاندا بە بەڵگە کراوە.