فیستیڤاڵی ڕێز کە ئەمساڵ بۆ ٢٨هەمین جار لە شاری ئێکستەری بەریتانیا ئەنجام، هەزاران کەسی بە دروشمی "هەموومان جیاوازین، هەموومان یەکسانین" کۆکردەوە. لە فێستیڤاڵەکەدا بە بەشداری چالاکانەی گروپی کوردی دەڤۆن، کەلتووری کورد، تێکۆشانی سیاسی و ڕۆحی یەکگرتووی فیستیڤاڵەکە ئەنجام درا.
لە فیستیڤاڵەکەدا 'خێمەی کورد' دانرا بوو، خێمەکە سەرنجی میوانەکانی ڕاکێشا. لە خێمەکەدا مێژوو، کەلتوور و پارادایمی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ بە کەرەستەی جۆراوجۆر ناسێنرا. هەروەها لە خێمەکەدا چاپی ئینگلیزی کتێبی "ئازادی سەردەکەوێت" و پڕوشورەکانی بانگەوازی "ئازادی بۆ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"ی تێدابوو.
هەروەها لە فیستڤاڵەکەدا وۆرکشۆپی هەڵپەرکێ کە یەکێک لە سیمبولەکانی کەلتوری بەرخۆدانی کوردان ئەنجام درا، کاریگەری لەسەر فێستیڤاڵەکە بەجێهێشت. بەشداربووان هەم پەروەردەی فۆلکلۆرییان وەرگرت و هەم ڕۆڵی هەڵپەڕکێ لە تێکۆشانی سیاسییدا شرۆڤە کرا. لە کۆتایی وۆرک شۆپەکەدا بەشداربووانی نەتەوە جیاوازەکان پێکەوە لە دژی نەژادپەرستی هەڵوێستێکی هاوبەشیان نیشاندا.
لە فیستیڤاڵەکەدا منداڵانی کورد ڕۆشتنە سەر سەکۆ، بە گۆرانی کوردی هەڵپەڕکێیان کرد.
لە کۆتایی فیستیڤاڵەکەدا ئازاد ئەحمەد بە ناوی گروپی کوردی دەڤۆن قسەی کرد و گوتی: "ئەم فیستیڤاڵە پلاتفۆرمێکە کە دەنگی خۆمان بۆ ئاشتی، ئازادی و داهاتوویەکی هاوبەشی گەلان دەگەیەنین."