پێشەنگای 'رازاوەیی ئادار' کرایەوە
لە زانکۆی رۆژئاوا لە قامیشلۆ پێشانگایەکی شێوەکاری لە ژێر ناونیشانی 'رازاوەیی ئادار' کرایەوە.
لە زانکۆی رۆژئاوا لە قامیشلۆ پێشانگایەکی شێوەکاری لە ژێر ناونیشانی 'رازاوەیی ئادار' کرایەوە.
لە زانکۆی رۆژئاوا لە کانتۆنی قامیشلۆ پێشانگای 'رازاوەیی ئادار' کاتژمێر ١٠:٠٠ بە بەشداری دەیان خوێندکار و مامۆستا لە هۆڵی زانکۆی رۆژئاوا کرایەوە. ٥٩ تابلۆی شێوەکاری کە ٩ مامۆستای شێوەکاری زانکۆکە کێشاویانەتەوە، لە پێشانگاکەدا نمایش کراون.
پێشانگاکە تا ١٦ ی ئادار بەردەوام دەبێت.
هـ . ب