سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیتالیا: ئەمریکا وتی 'ئۆجالان رادەستی تورکیا بکەن'

ماسیمۆ دالێما کە لە کاتی پیلانگێریی نێونەتەوەیی لە دژی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سەرۆکوەزیرانی ئیتالیا بوو، دانی بەوەدا نا کە سەرۆکی ئەمریکا ئەو کاتە بیل کلینتۆن پەیوەندی پێوەکردووە و رایگەیاندووە، "ئۆجالان رادەستی تورکیا بکەن".

ماسیمۆ دالێما کە لە ساڵی ١٩٩٩ دا لە کاتی پرۆسەی پیلانگێڕیی نێونەتەوەییدا سەرۆکوەزیرانی ئیتالیابوو، قسەی بۆ مەدیا خەبەر تیڤی کرد.

سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیتالیا دالێما لەبارەی رۆڵی ئەمریکا لە پیلانگێڕییەکە زانیاری نوێی راگەیاند و وتی، سەرۆکی ئەو کاتی ئەمریکا بیل کلینتۆن پەیوەندی پێوەکردووە و پێیوتووە، "ئۆجالان رادەستی تورکیا بکەن".

ماسیمۆ دالێما ئەوەی خستەڕوو کە بۆ چارەسەری پرسی کورد دەبێت رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کە ماوەی ٢٦ ساڵە گۆشەگیرکراوە، ئازادبکرێت.