بە دیمەن

ژمارەی نوێی گۆڤاری ستێرکی گەنجان بڵاوکرایەوە

ژمارەی نوێی گۆڤاری ستێرکی گەنجان بە درووشمی "ڕۆحی ١٤ ی تەمموز گەرەنتی سەرکەوتنە" بڵاوکرایەوە.

گۆڤاری ستێرکی گەنجان لە ژمارەی ٢٥٤ ـی خۆیدا، دیدگای نوێ پێشکەشی گەنجان دەکات. لەم ژمارەیەدا، کۆکراوەیەک لە کتێبی "چۆن بژین"ـی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەخوێنرێتەوە.

هەروەها چەند دیدگایەک دەربارەی گەنجان و ژنانی گەنج، لە ئامادەکردنی کۆردیناسیۆنی ڕێکخراوەکانی گەنجانی ئەوروپا تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و ژنانی گەنجی شۆڕشگێڕ (تێکۆژن)، لە گۆڤارەکەدا جێ دەگرن.

لە گۆڤارەکەدا، نرخاندنەکانی ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە، دوران کاڵکان دەربارەی "پێوەرەکانی جەنگاوەرانی ئاپۆیی بە ڕۆژووی مردنی مەزنی ١٤ ی تەمموز دەرکەوت و ئەو میراتەی کە ئەستێرەی سووری گەنجێتی عەلی چیچەک بۆ گەنجانی جێهێشت" دەخوێنرێتەوە.

لە بەشی یادکردنەوەی گۆڤارەکەدا، نووسینی هاوڕێی یەکێک لە فەرماندە ئەفسانییەکانی گەنجان، شەهید باران ماوا دەبینرێت. لە نووسینەکەدا دەستنیشانکراوە، شەهید باران ماوا لە تێکۆشانی ئازادی بۆتە سەرچاوەی ئیلهامی گەنجان، ڕۆحی شۆڕشگێڕی و بەشدارییەکانی میراتێکی گرنگە بۆ گەنجانی کوردستان.