بە دیمەن

هەپەگە-نەڕەچە بە شکۆدارییەوە یادی شەهیدانی باکووری کردەوە

هەپەگە-نەڕەچە ناسنامەی هەشت گەریلای ئاشکرا کرد کە لە کاتی جیاوازدا لە باکووری کوردستان شەهید بوونە و گوتی: "بە ڕێز و شکۆدارییەوە یادی هاوڕێیانمان پالە، شەوگەر، زاگرۆس، هارون، تێکۆشین، سەفکان، لاشەر و چیاگەر دەکەینەوە."

ڕاگەیاندراوی پەیوەست بە شەهید

ڕاگەیاندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەکە (هەپەگە-نەڕەچە) بەم شێوەیەیە:

"گەریلایەتی لە باکووری کوردستان لە مێژووی تێکۆشانی ٤٠ ساڵەماندا ڕۆڵێکی مەزن و کاریگەری گێڕا. باکووری کوردستان بووە یەکەم گۆڕەپان کە گەریلایەتی لێیەوە دەستپێکرا، یەکەم فیشەکی تێیدا تەقێندرا و درێژە بە تێکۆشانێکی بەردەوام درا. لە باکوور لە بارودۆخی زۆر سەختدا و بە کەمترین دەرفەت بەرخۆدانی داستانی و چیرۆکی قارەمانێتی ئافرێندرا. بەرخۆدانی قارەمانێتی گەریلاکانی باکوور لە بەرانبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی قڕکەر و میتینگەر بووە قەڵغانێک. لەم تێکۆشانەدا بە بوێری، فیداکارییەکی مەزن و ڕوحی فیدایی ئاپۆییەوە بەڕێوەبرا، لە پاراستنی هەبوون و شکۆی گەلەکەماندا مانادارترین کاتەکانی لە مێژووی تێکۆشانماندا ئافراند.

بێگومان ئەم تێکۆشانە لەسەر هێڵی فیدایەتی بە ڕەنج و خوێنی شەهیدانی قارەمانمان بەڕێوەبردرا. لەو پرۆسە دژوارەی تێکۆشاندا، شەهیدمان داوە بەڵام بەهۆی بارودۆخی شەڕەوە لە کاتی خۆییدا زانیارییەکان لەسەر شەهیدبوونیان ڕوون نەکراوەتەوە. لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانمان و ئەو زانیارییە نوێیانەی کە لەبەر دەستماندان بۆمان دەرکەوت هاوڕێیانمان پالە، شەوگەر، زاگرۆس، هارون، تێکۆشین، سەفکان، لاشەر و چیاگەر شەهید بوونە. لەسەر ئەم بنەمایە بەڕێز و شکۆدارییەوە یادی هاوڕێیانی شەهیدمان دەکەینەوە.

زانیارییەکان لەسەر ناسنامەی هاوڕێیانی شەهیدمان بەم شێوەیەیە:

ناسناو: پالە ڕێڤان

ناو و پاشناو: عەبدی ئەمەکچی

شوێنی لە دایکبوون: مووش

ناوی دایک و باوک: گولو - عەلی

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٤ـی حوزەیرانی ٢٠١٩ / دێرسیم

***

ناسناو: شەوگەر ڕۆژگەر

ناو و پاشناو: هارون سونە

شوێنی لە دایکبوون: شڕناخ

ناوی دایک و باوک: فەیسە - سەلیما

کات و شوێنی شەهیدبوون: ـی حوزەیرانی ٢٠١٩ / دێرسیم

***

ناسناو: زاگرۆس زیلان

ناو و پاشناو: ئیحسان ئەتمانی

شوێنی لە دایکبوون: سەڵماس

ناوی دایک و باوک: فاتیمە - جیهانبەخش

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٩ـی ئەیلوولی ٢٠١٧ / بەستا

***

ناسناو: هارون جڤیان

ناو و پاشناو: هارون کارای

شوێنی لە دایکبوون: جۆلەمێرگ

ناوی دایک و باوک: ئینجی - محێدین

کات و شوێنی شەهیدبوون: تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ / گارزان

***

ناسناو: تێکۆشین سەرحەد

ناو و پاشناو: سەراب کایە

شوێنی لە دایکبوون: ئەرزڕۆم

ناوی دایک و باوک: پەرێشان - ڕەشید

شوێنی شەهیدبوون: دێرسیم

***

ناسناو: سەفکان ساڵەح

ناو و پاشناو: فەرهاد ئاتەش

شوێنی لە دایکبوون: ئامەد

ناوی دایک و باوک: ئایتەن - شەهموس

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٣ـی تەممووزی ٢٠٢٠ / دێرسیم

***

ناسناو: لاشەر مونزور

ناو و پاشناو: ئەرجان چەتین

شوێنی لە دایکبوون: دێرسیم

ناوی دایک و باوک: شەهریبان - نوری

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢١ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ / دێرسیم

***

ناسناو: چیاگەر تۆڵهەڵدان

ناو و پاشناو: ئادەم گۆز

شوێنی لە دایکبوون: وان

ناوی دایک و باوک: فاتیمە - عیرفان

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢١ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ / دێرسیم."