لە گوندەواری مەنبەج دەیان چەتە کوژران

لە ئەنجامی شەڕەکان لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی مەنبەج دەیان چەتە کوژران و ئۆتۆمبیلی سەربازی تێک شکێندرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی سەربازیی مەنبەج دەربارەی شەڕەکان و بەرخۆدان لە گوندەواری لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی مەنبەج ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا دەڵێت:

" لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی مەنبەج لەنێوان هێزەکانمان و چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەڕی سەخت بەردەوامە.

چەتەکان ناتوانن پێشڕەوی بکەن، هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و تۆپهاوێژ هاوکارییان دەکەن".