تەرمی ٥ شەهید لە کۆبانێ بە مەراسیمێک بە خاکسپێردران
دانیشتوانی کانتۆنی فرات بە مەراسیمێکی شایستەی شکۆدار تەرمی ٥ شەهیدیان بە خاکسپارد.
دانیشتوانی کانتۆنی فرات بە مەراسیمێکی شایستەی شکۆدار تەرمی ٥ شەهیدیان بە خاکسپارد.
بە هەزاران کەس لە دانیشتوانی کانتۆنی فرات، نوێنەرانی دەزگا و دامەزراوەکانی سەربە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بە مەراسیمێکی شکۆدارانە تەرمی شەڕڤانانی قەسەدە زوهێر (زوهێر عەلی)، میرخاس (میرخاس ئیبراهیم)، مستەفا (مستەفا حەمۆ) کە لە ٣ی کانوونی دووەم لە جرنێ شەهید بوون، هەروەها شەڕڤانانی یەپەژە سۆزدار (زینەب عەبدولقادر)، ڕۆژهات عەرەب (فاتمە مەلەک) کە لە ٢ی کانوونی دووەم لە بەنداوی تشرین شەهید بوون، لە گۆڕستانی شەهید دیجلە لە باشووری شاری کۆبانێ بە خاک سپارد.
مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان بۆ شەهیدان تەرخانکرا، دواتر شێخ مورشید مەعشوق ئەل خەزنەوی سەرساغی لە بنەماڵەی شەهیدان کرد و ئاماژەی بەوەدا بۆ هەموو گەلان قۆناغەکە قۆناغی مان و نەمانە و وتی: "لەم قۆناغەدا ئایندەی سەدساڵی خۆمان دەنوسینەوە. هەمیشە لە دەوری تەڤگەری سیاسی خۆمان دەبین و ناهێڵین خوێنی شەهیدانمان بە فیڕۆ بڕوات."
هەر لە مەراسیمەکەدا لە بەڕێوەبەری ئەنجومەنی ژنی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا جەواهیر عوسمان دوای سەرساغیکردن لە بنەماڵەی شەهیدان، دەستنیشانیکرد دووژمن لە هێزی گەل دەترسێت و وتی: "بەرخۆدانمان سەرچاوەی لە شەهیدانمانەوە وەردەگرێت. بەڵێن دەدەین بە خاوەنداریکردن لە خوێنی شەهیدانمان هەموو دووژمن تێکبشکێنین."
دواتر بەڵگەنامەی شەهیدان خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا.
لە کۆتاییدا تەرمی هەر پێنج شەهیدەکە بە هەلهەلەی سەرکەوتنی دایکان و درووشمی "شەهید نامرێ" بەخاک سپێردران.