قەسەدە: لە گوندەکانی منبج و دێر حافر چەندین چەتە کوژران

قەسەدە ئاشکرایکرد لە گوندەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی منبج و بەرەی شەڕی دێرحافر ژمارەیەک چەتە کوژران و چەندین چەک و ئۆتۆمبیلی چەتەکان لەناوبران.

ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە دەربارەی بەرخۆدان لە گوندەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی منبج و بەرەی شەڕی دێر حەفیر ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەداوە لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی ئەنجومەنی سەربازی منبج بە قارەمانێتییەکی مەزنەوە وەڵامی هێرشەکان دەدەنەوە و زیانێکی زۆرییان لێ دەدەن.

لە ڕاگەیاندراوەکەی قەسەدەدا ئەم زانیارانە خراونەتەڕوو:

 "دوێنێ کاتژمێر ٩ی ئێوارە فڕۆکەی جەنگی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ٥ هێرشی قورسی لەسەر بەنداوی تشرین و گوندەکانی دەوورووبەری منبج ئەنجامداوە و هێرشەکان بە تۆپهاوێژ بەردەوامە. وە جموجۆڵی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە ئاسمانی هەرێمەکەدا تا درەنگانی شەو بەردەوام بووە.

دەوڵەتی تورک سەرقاڵی هێنانی چەکی قورسدایە بۆ ئەوەی بنەکەیەکی سەربازی لە گردێکی نزیک بەنداوی تشرین درووست بکات. یەکینەی شەهید هاروون لە دژی هەو هەوڵانە چالاکی ئەنجامدا و لە ئەنجامدا تۆپهاوێژێکی گەورە و سیستەمێکی تۆپهاوێژی گرادی لەناوبرد. یەکیەنەکە کاروانێکی سەربازی کردە ئامانج و لە ئەنجامدا کوژرانی چەندین داگیرکەر و چەتەی لێکەوتەوە. بەڵام ژمارەی کوژراوەکان دیاری نەکراوە. دەرنجام هەموو ئەو چەتانە هەڵهاتن کە بۆ مەبەستی دامەزراندنی بنکە سەربازییەکە هێندرابوون.

لە بەرەی دێرحافر، لە گوندەکانی حەبوبایش یەکینەی شەهید هاروون گورزی لە ئۆتۆمبیلێکی گەورەی سەربازی چەتەکان دا. لە ئەنجامدا ئۆتۆمبیلەکە بەتەواوەتی تێکشکا و چەتە سەرنشینەکانی کوژران. لە شارۆچکەی دێر حافر درۆنێکی خۆتەقێنی چەتەکان تەقیەوە، بەڵام هیچ زیانێکی لێ نەکەوتەوە. لە هەمان کاتدا لە ئاسمانی هەرێمەکە جموجۆڵی درۆنەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هەبوون.

لە ٢ ڕۆژی رابردوودا ئەنجومەنی سەربازی منبج لە هەرێمەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی منبج و گوندەوارەکانی بەنداوی تشرین گورزی کوشندەی لە چەتەکانی دەوڵەتی تورک وەشاندبوو. نزیکەی ٧٢ چەتە کوژران و بە دەیان برینداریش هەبوون. هەروەها چەندین زرێپۆش و ئۆتۆمبیلی سەربازی تێکشکێندراون."