فەرمانداری دۆرودی ڵۆرستان لەلایەن خۆپیشاندەرانەوەئاگری تێبەردرا

دوابەدوای کوژرانی دو لاوو برینداربونی لاوێکی دیکە لە لایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە نارەزایەتییەکانی ئەمرۆی گەلی رۆژهەڵات لە شاری دۆرودی سەربە پارێزگای لۆرستانی رۆژهەڵاتی کوردستان، گەل هێرشیان کردە سەر بینای فەرمانداری ئەو شارە و ئاگریان تێبەرد

 
ناوەندی هەواڵی فورات ،شەمە 9 بەفرانباری 1396ی هەتاوی ، دوابەدوای کوژران و برینداربونی سێ کەس لە خۆپیشاندەرەکان لە شاری دۆرودی سەربە پارێزگای لۆرستانی رۆژهەڵاتی کوردستان گەل هێرشیان کردە سەر فەرمانداری ئەو شارەو ئەو شوێنەیان گڕ تێبەردا.

هێزەسەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی بەتەقەی راستەوخۆلە خۆپیشاندەران دوکەسیان کوشت و یەکێکی دیکەش بریندار بوون.
سەرچاوەکان رایانگەیاندووە کە دوابەدوای ئەو کردەوەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی گەل بەتورەییەوە بەرەو فەرمانداری دۆرود رۆشتن و ئەو ناوەندەیان گڕ تێبەردا.
خۆپیشاندانەکان بەردەوامە