دەسپێکردنی خۆپیشاندان لە شنە

لەشاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان خۆپیشاندانەکان دەستی پێکرد

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، خۆپیشاندانی گەل لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش دەستیپێکرد.

هەرچەندە لە رۆژی پێنجشەممەی ڕابردووەوە هەموو گۆڕەپانەکانی شاری سنە بە هێزە ئەمنییەکان تەنراوە، چەندین جاریش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی کاتی دیاریکردنی خۆپیشاندان دیاری کرا، بەڵام بەهۆی زۆریی هێزوە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە شەقام و گۆڕەپانەکانی شارەکە، تا ئێوارەی ئەمڕۆ دواخرابوو.

ئێوارەی ئەمڕۆ خۆپیشاندان دەستیپێکرد و چەندین شەقام و گۆڕەپانی شاری سنەی گرتەوە، بە دروشمی "زیندانیانی سیاسی دەبێ ئازاد بکرێن"  خۆپیشاندان بە شەقامەکاندا تێپەڕین .