دوایین پێشهاتەکانی سوریا

لە سوریادا لە دوای ڕووخاندنی ڕژێمی بەشار ئەسەد، میدیاکانی ڕۆژئاوا ڕووداوەکان وەک 'شۆڕشێکی میژووی' پیشان دەدەن، هێزەکانی هەرێمەکەش بۆ بەرژەوەندییەکانیان هێرشەکانیان بەفراوانتر دەکەن.

لە دوای کەوتنی ڕژێمی بەشار ئەسەد، بە تایبەت لە لایەن ئیسرائیل و دەوڵەتی تورکی داگیرکەروە بۆردوومانی دژوار ئەنجام دەدرێت. تورکیا بە ئامانجی پشتیوانیکردن بۆ چەتەکانی سوپایی نەتەوەیی سوریا کە بەردەوامیدانی داعشە، هێزەکانی سوریای دیموکراتیکی کردووە بە ئامانج. ئیسرائیلیش بۆئەوەی هەتەشە چەکە ستراتیژییەکانی ڕژێمی ڕووخاو بەدەست نەهێنێت، ماوەیی دوو ڕۆژە بە بەردەوامی هێرشی ئاسمانی ئەنجام دەدات. 
بە گوێرەیی ڕاگەیاندراوێک کە لە لایەن تۆڕەکانی مافی مرۆڤی سوریاوە دراوە،  لە دوایی ڕووخاندنی ڕژێمی ئەسەد، ئیسرائیل زیاتر لە ٢٥٠ هێرشی ئاسمانی لە سوریادا ئەنجام داوە. هێرشە ئاسمانییەکان لەدژی ناوەندەکانی سوپا، جبەخانە و ناوەندەکانی لێکۆڵینەوەیی ڕژێمی ئەسەد ئەنجام دراوە.
یەک لە ئامانجی هێرشەکان، فڕۆکەخانەیی بنکەی سەربازیی قامیشلۆیە. لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا کەسێک شەهید بوو. 
ڕاگەیاندرا ئیسرائیل سیستەمی ڕاداریشی بە ئامانج گرتووە. زانرا کە کەشتییە سەربازییەکان لە لیمانا لە لازقییە زیانێکی زۆرییان بەرکەوتووە.
دەوڵەتی تورکیش لە دەوروبەریی منبج و تەبقا چەتەکانی وەک  داعش هاندەدات و ئیدارەیان دەکات. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە هێرشی درۆنی گەلێک سڤیلی شەهید کردووە.
وەزیری دەرەوەیی ئەمریکا ئانتۆنی بلنکن لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەیی بەوەدا چەتەکانی داعش و هاوشێوەکانی دۆخی ئێستایی سوریا بۆ سەرلەنوێ خۆڕێکستنەوەیان وەک دەرفەتێک بەکاردەهێنن.
گەیر پیدەرسۆن، نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا، لێدوانی سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی سوریا دا و ڕایگەیاند، هێشتا دۆخی وڵاتەکە ڕوون نیە و هێشتا مەرجەکان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان باش نین.
ئەم لێدوانەیی پیدەرسۆن لە دوایی ئەوەدێت کە بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپا داوکاریی بۆ مافی مانەوەیان ڕاگرتووە.
پیدەرسۆن ناڕەزایەتی بەرانبەر جێگیربوونی هێزەیی ئیسرائیلدا لە ناوچەیەکی بەرفراوانی جۆلاندا و هەروها لە دژی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل لەسەر سوریا وەستایەوە. 
پڕوپاگەندەکان ئاماژە بەوەدەکەن سوپایی ئیسرائیل تا نزیکی شام ڕۆژشتووە، بە درۆ دەخرێنەوە و شاهیدەکانیش دەڵێن کە سەربازانی ئیسرائیل لە سوریادا ئۆپەراسیۆن ئەنجام دەدەن.