عەفرین چاوەڕانی ڕزگارکردنە

دەوڵەتی تورک لە نکۆڵیکردن و قڕکردندا خاوەنی ئەزموونە. ئەرمەنەکان، ڕۆمەکانی پۆنتویسی لە دەریایی ڕەش و ئاشورییەکانی لە ناوبرد. لە بەرامبەر کوردانیش لە قڕکردن بەردەوامە.

شەش ساڵ بەسەر داگیرکردنی عەفریندا تێدەپەڕێت. لە ساڵوەگەڕیی داگیرکردنی عەفریندا، گەلی کورد لە هەموو شوێنێک، بە خۆڕێکخستن، ڕاگەیاندروا، چالاکی شەرمەزارکردنیان بەرامبەر بە داگیرکردنی عەفرین دەربڕی. بەناوی دەوڵەتی تورکەوە ئەردۆغان قسەیکرد؛ بەپێی قسەکانی ئەو، 'هەرێمی داگیرکارییەکانی پەکەکە/یەپەژە ڕزگارکراون، ئازادی و ئارامی گەڕاوەتەوە بۆ هەرێمەکە! لەبەر ئەوە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ ئازادی و ئارامی سوریا دەکرێت!'.

گەلی سوریا باش دەزانن لە عەفرین چی دەگوزەرێت. ئەوەی لەوێ دەگوزەرێت وەک برینێکی ساڕێژ نەبووە. دەوڵەتی تورک هەموو هێزی خۆی و هەزاران چەتەی بەکارهێنا و هێرشی کرد. بە هەزارن کەس کوژران و برینداربوون. بە هەزاران ناچاری جێهێشتنی خاک و شوێنی خۆیان بوون. ساڵانێکە گەلانی عەفرین ئاوارەی شەهبا بوون و لە بن خێمەدا دەژین، هەندێکیان ڕۆشتوون بۆ حەلب، هەندێکیان بۆ هەرێمەکانی فورات و هەرێمەکانی تر.

زۆرینەی خەڵکی عەفرین کوردبوون. کوردان خاکەکانی خۆیان لە داعش و چەتەکان ڕزگارکرد و بە شێوەیەکی دیموکراتیک خۆیان بەڕێوەدەبرد. لە هەمان کاتدا بە سەدان هەزار لە عەرەبی هەرێمەکانی تری سوریا دەهاتنە عەفرین و نیشتەجێدەبوون. لە سوریادا عەفرین وەک جێگەیەکی ئازاد دیموکراتیکی لێهاتبوو. هیچ هێرشێک لە عەفرینەوە بەرامبەر بە تورکیا ئەنجام نەدراوە. تورکیا لە سەر بنەمای دوژمنایەتی کوردان، هێرشی سەر عەفرینی ئەنجامدا. دەسەڵاتداری ئەردۆغان بڕیارداوە، هەرچی ڕوبدات نەهێڵێت کوردان لە سوریا ببنە خاوەن ستاتۆیەک. تاوانی عەفرین تەنها کوردبوون بوو. داوی داگیرکردنی عەفرین دەوڵەتی تورک بە هەموو شێوەیەک تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات. قسەکانی ئەردۆغان لە ساڵوەگەڕیی داگیرکردنی عەفریندا بە ئاشکرا ئەم شتە پیشان دەدات. ئەردۆغان گەلی تورک بۆ هێرش و داگیرکاری تر ئامادە دەکات. لە هەمان کاتدا ڕاستیەکان پێچەوانە دەکاتەوە، هەوڵدەدات گەلان جیهان بەرامبەر بە داگیرکارییەکانی لە بێدەنگیدا بمێننەوە. ئەو کاتەی عەفرین لە لایەن بەڕێوەبەری خۆسەرەوە بەڕێوە دەبرا، لە قوتابخانەکاندا دەرس بە زمانی کوردی و عەرەبی دەخوێنرا. داوی داگیرکارییەکان زمانی کوردی قەدەغەکرا. لە بڕی ئەمە لە قوتابخانەکاندا زمانی تورکی و عەرەبی دەخوێنرێت. لە هەرێمەکە پارەی تورک بەکاردەهێنرێت. دوای ئەوەی گەلی کورد لە عەفرین دەرکرا، لە جێگەکەیان عەرەب و بنەماڵەی چەتەکان نیشتەجێکران. بۆ ئەوەی جارێکی تر نەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ تەواوی جێگە و ماڵ و حاڵەکەی داگیرکراوە. ماوەی سەدەیەک تورکیا لەناو سنورەکانیدا سیاسەتی قرکردنی کوردان جێبەجێدەکات. ئێستاش لە سوریا لە بەرامبەر کورداندا ئەو سیاسەتە بەردەوام دەکات. سەدان هەزار داری زیتوون بڕدرانەتەوە و سوتێنراون. زەیتوونی عەفرین تاڵان دەکەن و دەیبەنە تورکیا، ژنی کورد دەڕفێنن. گوشار و ئەشکەنجە و هەراسانکردن بە بەردەوامی لەسەر گەلی عەفرین هەیە.  لە ڕاپۆرتی لێکۆڵینەوەی نەتەوەیەکگرتووەکانیشدا ئەمە سەلمێنراوە.

لەگەڵ ئەم هەموو تاوان و قڕکردنەدا، هێشتا ئەردۆغان دەتوانێ بڵێت 'عەفرینم لە ڕێکخستنە کوردیان ڕزگارکرد' کێ لە کێ ڕزگار دەکات. ئەردۆغانی فاشیست بۆ ڕزگارکردنی گەلی عەفرینی لەخۆی کردوە بە دەرد. مادام ئاوا عاشقی ئازادی دیموکراسیە، با بیبەخشێ بە گەلی تورک. هەرچی دەستکەتی دیموکراسی و ئازادی هەیە لە تورکیا لە باریبردوە. ڕژێمێکی ستەمکار و فاشیستی دروستکردوە. دەوڵەتی تورک لە قڕکردن و تواندنەوەدا خاوەن چیرۆکە. ئەرمەن و ڕۆم و ئاشورییەکانی کۆمەڵکوژ کرد. ئەم قڕکردنە بە ئێستاشەوە بەرامبەر بە کوردان بەردەوامە. لە شێواندنی ڕاستیەکاندا پسپۆڕە. بۆردومانی ڕۆژئاوا دەکات و ناویەوێت گەل لە ژیاندا بحەسێتەوە. قوربانیکردنی عەفرین تێری ناکات. لەبەر ئەمە لە سەر گەلی کورد، گەلی سوریا و هێزە دیموکراسیەکان بە شێوەیەکی کاریگەر تاوانەکانی تورکیا ئاشکرابکەن و هەڵویستە بەرخۆدانەکانیان بەهێزتربکەن.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی ڕۆناهی