گەریلا لە زاپ چالاکی ئەنجامدا: داگیرکەرێکی زۆر سزا دران

گەریلا لە گۆڕەپانی کوڕەژارۆی زاپ لە دژی سەربازانی داگیرکەری تورک چالاکی ئەنجامدا. لە ئەنجامدا زۆرێک لە هێزەکانی سوپای داگیرکەر سزا دران، چەکێکی زۆر کەوتە دەستی گەریلاکان.

بەگوێرەی سەرچاوەکانی گەریلا، ئێوارەی ٢٠ی شوبات لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی کوڕەژارۆی زاپ لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا لە دژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکییەک ئەنجامدراوە.

راگەیەندراوە کە لە چالاکییەکەدا زۆرێک لە هێزەکانی سوپای داگیرکەری تورک کە لە نێویاندا ئەفسەری پلەداریش هەیە سزا دراون و دەست بەسەر چەکی زۆردا گیراوە.