بە دیمەن

هەپەگە-نەڕەچە شەهیدانی زاپی بیرهێنایەوە

هەپەگە-نەڕەچە بە ڕێز و پێزانینەوە شەهیدانی زاپی بیرهێنایەوە و گوتی: "هاوڕێیانمان بەشداربوونی فیداییەیان وەک کلیلی سەرکەوتنی تێکۆشان بینیی و لە نێو سەختترین هەلومەرجەکانیشدا سازشییان لە تێکۆشانی هەبوون و ئازادی گەلەکەمان نەکرد."

ڕاگەیاندراوی هەپەگە - شەهیدان

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە (هەپەگە-نەڕەچە) لە ڕاگەیاندراوێکدا شەهیدانی زاپی بیرهێنایەوە کە لەساڵی ٢٠١٧دا لە ئەنجامی هێرشی سوپایی تورکدا پێکەوە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوون.

ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگە-نەڕەچە بەم شێوەیەیە:

"بە ڕێز و پێزانینەوە یادی هاوڕێیانمان ڕۆژریا، باگەر، دیرەن و ڕێبەر دەکەینەوە کە لە ١٢ـی ئاداری ٢٠١٧ لە زاپ شەهید بوون.

هاوڕێیانی هێژامان لەو قۆناغەدا کە دەوڵەتی تورک بە دژواری درێژەی بە هێرشە تەسفییەکارییەکانی لە دژی تێکۆشانی ئازادی  کوردستان و چەوساندنەوەی گەلەکەمان دەدا، بەشداری نێو ڕیزەکانی پەکەکە بوون، بوونە بڕیارداری شکستنەخواردوویی میلیتانیی ئاپۆیی هەڵگری ڕوحی ئازادی. هاوڕێیانمان کە لەبەرەی جیاوازدا بۆ هەمان ئامانج بەرخۆدانیان کرد و ئەرکی مێژوویی خۆیان بەجێگەیاند، بەوپەڕی هەستارییەوە نزیکی ئەرک و بەرپرسیارێتی تەڤگەرمان بوونەوە. بە هاوڕێیەتی بەهێز، سادەبوون لە شێوازی ژیانیی ئاپۆییدا و جەختکردنەوە لە گورزدان لە دووژمن ناوی خۆیان لەمێژووی تێکۆشانماندا نووسییەوە.

هاوڕێیانمان بەشداربوونی فیداییەیان وەک کلیلی سەرکەوتنی تێکۆشان بینیی و لە نێو سەختترین هەلومەرجەکانیشدا سازشییان لە تێکۆشانی هەبوون و ئازادی گەلەکەمان نەکرد. بە خۆتەرخانکردنێک بەوەی دڵسۆزبوون بە گەلەکەمان، ئازادی و شەهیدان لە هەموو شتێک گرنگترە، بەرخۆدانیان کرد و لە مێژووی ئازادی گەلەکەماندا داستانی لە بیرنەکراوەیان نووسییەوە. ڕایدەگەیەنین شایستەی یاد کردنەوەی هاوڕێیانی فیدایی ئاپۆییمان ببین و لەبەرانبەر یاد کردنەوەیاندا بە ڕێزدارییەوە بەژنمان دادەنەوێنینەوە.

لەسەر ئەم بنەمایە سەرەخۆشی خۆمان لە بنەماڵەی هێژای هاوڕێیانی شەهیدمان و گەلی وڵاتپاریزی کوردستانمان دەکەین و بەڵێنمان دووبارەدەکەینەوە ئامانجی شەهیدانمان پێکبهێنین و تێکۆشانی ئازادی بە سەرکەوتن تاجدار بکەین.

زانیارییەکان لەسەر هاوڕێیانی شەهیدمان بەم جۆرەیە:

ناسناو: ڕۆژەیا سیندا

ناو و پاشناو: نارین تەمیزەر

شوێنی لە دایکبوون: وان

ناوی دایک و باوک: غەزاڵ - شوکروو

کات و شوێنی شەهید بوون: ١٢ـی ئاداری ٢٠١٧ / زاپ.

***

ناسناو: باگۆک

ناو و پاشناو: ڕەمەزان توگووچ

شوێنی لە دایکبوون: مێردین

ناوی دایک و باوک: گولسوم - عەبدولڕەحمان

کات و شوێنی شەهید بوون: ١٢ـی ئاداری ٢٠١٧ / زاپ.

***

ناسناو: دیرەن

ناو و پاشناو: ڕەحمی تووناچ

شوێنی لە دایکبوون: وان

ناوی دایک و باوک: سافییە - فەرهاد

کات و شوێنی شەهید بوون: ١٢ـی ئاداری ٢٠١٧ / زاپ.

***

ناسناو: ڕێبەر جیلۆ

ناو و پاشناو: بایرام یورگون

شوێنی لە دایکبوون: مێرسین

ناوی دایک و باوک: بەسنا - سدیق

کات و شوێنی شەهید بوون: ١٢ـی ئاداری ٢٠١٧ / زاپ.

***