وتار

خوڵقاندنی عەقڵیەت و تێگەیشتن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پێشوازی لە سەردەمێک دەکەین کە ئازادی و دیموکراسی جارێکی دیکە مانادار دەبنەوە. بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ئازادی کوردستان، کەلتووری مێژوویی-کۆمەڵایەتی بەرخۆدان سەر نوێ بنیات دەنرێتەوە.

شۆڕشێکی عەقڵیەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

عەقڵیەت، دەربڕینی هۆشیارانەی ناسنامەی کۆمەڵایەتی مرۆڤە. گوزارشت لە مانای سروشتی کۆمەڵایەتی و حەقیقەتی گەردوونی دەکات. ئەمڕۆ لە سەروبەندی عەقڵیەتێکی نوێداین. لە دواڕۆژی میزۆپۆتامیا، ئێمە بە پەرۆشەوە پێشوازی لە سەردەمێک دەکەین کە تێیدا ئازادی و دیموکراسی جارێکی دیکە مانا بەدەست دەهێنێتەوە. ئەم خرۆشە بەرەو بەدواداچوون بۆ یەکێتی کۆمەڵایەتی و سیستەمێکی سروشتی و ئازادییە.

مرۆڤەکان لەناو خۆیاندا هەڵگری گەردوونن، هەموو پێشکەوتن و گۆڕانکارییەکان لە ناخەوە هەڵدەگرن و هۆشیاری پێدەبەخشن. ئەم هۆشیارییە بنەمای عەقڵیەتێکی کۆمەڵایەتی پێکدەهێنێت و تێکۆشانێکی بەردەوام بۆ بنیاتنانی دامەزراوەکانی ئەم عەقڵیەتە ئامادە دەکات. بە درێژایی مێژووی مرۆڤایەتی، پرسیاری ئەوەی کە مرۆڤەکان دەیانەوێت لە کوێ و چۆن پێشبکەون، بووەتە پرسێکی سەرەکی بۆی. ئایا ئەم عەقڵیەتە بۆ دەسەڵات کاردەکات یان بۆ ئازادی و دیموکراسی؟ ئەمە پرسیاری بنەڕەتی مێژووە و مرۆڤایەتی هەوڵی داوە وەڵامی بداتەوە. بە درێژایی مێژوو گەڕان بەدوای حەقیقەتدا وەک واقیعێک بوونی هەبووە کە زانا و فەیلەسوف و بیرمەندان ژیانی خۆیان بۆ تەرخان کردووە. لە بەرامبەر ئەو مێژووەی دەسەڵاتداران نووسیویانە، مێژووی تێکۆشەرانی حەقیقەت و بەرخۆدانی کۆمەڵایەتی چیرۆکێکە کە نەنووسراوەتەوە. لەم خاکەدا شایەتحاڵی عەقڵیەت و کولتوورێکی نوێی بەرخۆدانی مێژوویی-کۆمەڵایەتی تێکۆشانین بۆ حەقیقەت. لە داهاتوویەکی نوێی میزۆپۆتامیادا شاهیدی مرۆڤایەتی و لەدایک بوونی ئازادی و حەقیقەتین.

لەدایکبوونەوە و دووبارە بەڕێکخستنەوە

ئێمە بە شۆڕش و تێکۆشانی کۆمەڵایەتی، مێژووی هەزاران ساڵەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەنووسینەوە، کە پڕە لە یەکەمین شارەزایانی دەسەڵاتداری، یەک بە یەک قەڵاکانی داگیرکاری و دابەشبوونی کۆمەڵایەتی هەڵدەوەشێنێتەوە. لە ئوور و ئووروک کە ناوەندی یەکەمی شارستانیەتن، قۆناغێک هەیە کە نوخبەی دەسەڵاتدار زەرەرمەند دەبێت. مێژوو باس لە لەدایکبوونەوە و بنیاتنانەوەی کۆمەڵگەی سیاسی و ئەخلاقی لەو خاکانەدا دەکات.

ئێمە شاهیدی شۆڕشێکی عەقڵیەتین

لە میزۆپۆتامیا کە دڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، ئێمە خەریکی ئەزموون کردنی تێکۆشانێکین بۆ بنیاتنانەوەی پێکهاتەی کۆمەڵایەتی لەگەڵ مێژووی کۆمەڵناسیدا. بزووتنەوەی ئازادیخوازی کورد پێشەنگایەتی ئەم پرۆسەیە دەکات. تێکۆشانی ئازادیخوازانەی کوردستان بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجان، شۆڕشێک بنیات دەنێت کە ئومێد بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبەخشێت و مێژوو دەخاتە نێو وەرچەرخانێکەوە. هاوکات لەگەڵ شۆڕشە نوێیەکان، ڕۆژانە شاهیدی شۆڕشێکی عەقڵیەتین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

تۆڵە لە عەقڵیەتی دەوڵەت دەکاتەوە

لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کە سەرمایەداری جیهانی تێدا کەوتووتە قەیرانەوە، ئێمە شاهیدی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک و گەریلایین کە ڕزگارکەری مرۆڤایەتیە. بزووتنەوەی گەریلایی؛ مێژووی کۆمەڵایەتی خۆی دەنووسێتەوە و بەرخۆدانی کۆمەڵایەتی بنیات دەنێن و تۆڵەی پێنج هەزار ساڵەی لە عەقڵیەتی دەوڵەتی دەکاتەوە. بە ڕۆڵی گەریلای سەردەم لە دژی دوا نوێنەری سەرمایەداری لە تێکۆشاندایە.

ئێمە لە قۆناغێکی شۆڕشگێڕانەداین. ئەمڕۆ سەردەمی شۆڕشە. پێویستە لە مەیدانی بەرخۆدان و ڕووبەڕووبوونەوە لە گەڵ عەقڵیەتی دەسەڵاتدار و دیکتاتۆری لە تێکۆشاندا بین. پێویستە گۆڕەپان و شەقامەکان هەموو شوێنێ بکەینە گۆڕەپانی شۆڕش و تێکۆشان. هەریەک لە ئێمە دەبێ بە ئەرک و بەرپرسیارێتی شۆڕشگێڕانەی خۆمان بەشداری ئەم شۆڕشە مێژووییە بین. وەک ڕێبەری ئاپۆ وتی سەردەم، سەردەمی نوێ بوونەوەیە.