لە شاری سلێمانی ڤیستیڤاڵێک لەژێر دروشمی "خۆژێنی و سەربەخۆیی" بەڕێوەچوو

لە پارکی ئازادی، لە شاری سلێمانی، ڤیستیڤاڵێک بۆ نمایشکردنی بەرهەمە فۆلکلۆری و خۆماڵییەکان، بە ناونیشانی "خۆژێنی و سەربەخۆیی" بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ، لە پارکی ئازادی، لە شاری سلێمانی، ڤیستیڤاڵێک لە ژێر ناونیشانی "خۆژیێنی و سەربەخۆیی"، بۆ نمایشکردنی کەلوپەلە خۆماڵی و فۆلکلۆرییەکان و هەندێک بەرهەمی هونەریی بەڕێوەچوو.

شایانی باسە ڤیستیڤاڵەکە ئەمڕۆ کراوەتەوە و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت و پێشوازی لە ئامادەبووان دەکرێت.

شایانی ئاماژە پێدانە، بەشێکی زۆری فرۆشیاران لەم ڤیستیڤاڵە ژنان بوون و کەلوپەلی خۆماڵی و کوردەوارییان نمایش دەکرد و بە وتەی خۆشیان، ئەم جۆرە ڤیستیڤاڵانە بۆ مانەوەی کلتور و فەرهەنگی کوردەواری گرنگن و لە لەناوچوون دەیپارێزێت.