وتار

تێگەیشتن لە سەرۆک ئاپۆ

لە کاتێکدا ڕێبەر ئاپۆ سیاسەتکردن بۆ ئازادی گەلەکەی بە هۆکاری بوونی خۆی دەزانێت، قسە و کردارەکانی بیروباوەڕی ڕاستەقینەی ئەوە. ئەو نەک لە رووی لاوازی و کەموکوڕی تاکەکەسیانە، بەڵکو ل روانگەی ئازادی و رزگاری گەلەکەیەوە شان دەداتە بەر کێشەکان.

بوونی هەر مرۆڤێک بوونێکی مانادارە

تێگەیشتن لە خوڵقاندنی مانا و زیادکردنی بە ژیان بۆ مانا بەخشینە بە ژیان لە ئەنجامی هەوڵی "ئەوەی دەیەوێت بناسرێت" سەرهەڵدەدات بۆ ئەوەی خۆی یەکلابکاتەوە و کاریگەرییەکانی خۆی بەکار بهێنێت. هەموو ژیانێک، هەر هەناسەیەک کە دونیا ڕۆحی پێدەدات، مانایەکی هەیە. بوون بەبێ مانا و مانا بێ بوون هەر نییە.

بەڵام ئەو ڕاستییەی کە هەندێک ژیان لە هەندێک لە ژیانەکانیتر مانادارترن، هەمیشە وەک ڕاستییەک دیارن. زۆرێک لەو دیاردە ئەفسانە ئایینی، فەلسەفی، هونەری و زانستیانەی کە لە بەکردەوەکردنی مێژوویی و ئێستای مرۆڤایەتیدا دەردەکەون، لەم چوارچێوەیەدا بە ڕاستی جیاوازیەکی بەرچاویان هەیە. ئەم جیاوازییە لە هەموو درککردنەکاندا دەبینین، لە ئیناننا تا دەرکەوتنی پێغەمبەران، لە برۆنۆوە تا مەنسوور حەللاج و لە ئەحمەد خانی تا رێبەر ئاپۆ دەبینرێن.

جەلادەت بەدرخان هەڵسەنگاندنێکی نادادپەروەرانەی سەبارەت بە خانی نەکردووە کە کاتێک وتی: "سەردەمی خۆی، لێ تێنەگەیشتبوون". ڕێژەی نەخوێندەواری لە نێو کوردانی سەدەی ١٧دا، کێشەکانی گواستنەوە، پەیوەندی و بارودۆخی هاوشێوە لە ڕاستیدا گرنگترین بەربەست بوون لەوەی لە خانی تێبگەن. گوێنەگرتن لە خانی لە کاتی خۆیدا گەورەترین خەسار بوو لە ڕووی هۆشیاری نەتەوەیی کوردەوە.

ئەمەش بەو مانایەیە کە هیچ کەسێکی تر ناتوانێت وەک رێبەر ئاپۆ کە ئامانجی ئەحمەد خانی لە تێکەڵکردنی "شمشێر و قەڵەم" لەگەڵ ڕێبەرایەتی ئایدیۆلۆژی-سیاسی و ڕێکخستنی رێبەر ئاپۆ لە سەدەی ٢١دا بە شوناسی خۆیەوە وەک ستراتیژیست و تیۆری کۆبکاتەوە. سەردەم لێ تێنەگەیشتبوو. بزووتنەوەی ئازادی و پێکهاتەکانی، دەستپێشخەرییە گشتییە ڕێکخستنیەکان و دۆستانی کە بە بەردەوامی درێژە بە هێڵی ئاپۆیی دەدەن، ئەمڕۆ ناچارمان دەکەن لەسەر ئەم بابەتە بدوێین.

بەڵام سەرەڕای هەموو ئەمانە، رێبەر ئاپۆ وتی: "بۆ لێم تێناگەن، بۆ ناتانەوێ لێم تێبگەن؟ بەردەوام ئەم پرسیارە دەکات. دۆخێک کە پرسیاری "بۆچی؟" دیاری دەکات، جەخت لەسەر کاردانەوە بەرامبەر بە دۆخی نەبیستن ناکاتەوە. بە پێچەوانەوە ئاماژەیە بۆ پێکهێنانی دروستی پەیوەندیی خوڵقاندنی مانا بە گوێگرتن ڕوون دەکاتەوە. چونکە دەیەوێت لەو تەنیاییە ڕەهایەی کە بۆی دیاری کراوە دەربچێت و دەنگدانەوەکەی لە ئێمە و دۆست و هەڤاڵەکانیدا ببینێتەوە بەرجەستەی بکات.

تێگەیشتن بۆ چییە؟ بێگومان دروستکردن و بنیاتنان، خوڵقاندن بۆ دەستەبەرکردنی بوونی ئازاد. بەڵام بە بیرکردنەوەی دروست و هەستکردن و زانینی چۆنێتی ئەنجامدانی بە باشترین شێوە. بە چاوپێکەوتنی بە ڕۆح، سۆز، بیرکردنەوە و بوون بە هێزی مانا.

بێ گومان رێبەر ئاپۆ کەسێکی ئاسایی نییە. چونکە هۆشیارییەکی بەدواداگەڕ و جیهانی هەیە کە ناوەستێت. ڕووبەرێکی جێگیر بۆ خۆی دروست ناکات، هەروەها نە خۆی لە بارودۆخ و شوێنێکدا جێگیر و سنووردار دەکات. تەنانەت ئەگەر ڕێکخستنێک بێت کە خۆی دروستی کردبێت. لە هەر شوێنێک بەربەست ببینێت، یەکسەر ڕووبەڕووی دەبێتەوە و بە ئاراستەی پێچەوانەدا کاری لەسەر دەکات. بیرکردنەوە و دیتراوەکانی هەمیشە لە جووڵەدان و بەپێی هێزی پتانسیلی جووڵەی خۆی دیار دەکات. قەد لە کات و ساتی ڕابردوودا نامێنێت. پەیوەندییەکانی لەگەڵ پێشودا دەبڕێت تا بەبێ زنجیر و ئازادانە بگاتە سەردەمی نوێ.

هەر بۆیە کردارەکانی پێش بیرکردنەوەکانی کەوتوون. بۆیە بەردەوام تەنیایە و تاکە کەسێک کە دڵ و مێشکی کار بۆ چین و توێژەکانی کۆمەڵگا کار دەکات.

لەو ڕووەوە کە ئەو ڕێڕەوی نەریت و ڕێگە ناسراوەکان نییە، زۆر کەس تەنگەتاو دەکات. بۆ هەندێک هەڕەشەیە، بۆ هەندێکی تر ڕووناکییەکە کە تاریکی ڕووناک دەکاتەوە!

کاتێک بانگهێشتمان دەکات بۆ ئەوەی پێکەوە بۆ گەلەکەمان، سیاسەت بکەین و لە بەرامبەر ئەرکە شۆڕشگێڕییەکاندا ڕەخنە لە کەموکوڕییەکانمان دەگرێت و ئاراستە دەکات، بە جۆش و خاوەن بڕیارە. وەک هەر مرۆڤێک عاشقە، مرۆڤێکە عاشق دەبێت و بەو پێیە تێدەکۆشێت. بەڵام سیاسەت و تێکۆشانی سیاسی کردە سەرلوحەی هەموو کردەوە، سۆز و عەشقی خۆیەوە. لە کاتێکدا سیاسەتکردن بۆ ئازادی گەلەکەی بە هۆکاری بوونی خۆی دەزانێت، قسە و کردارەکانی باوەڕی ڕاستەقینەی ئەو نیشان دەدات. بەرگەی کێشەکان دەگرێت نەک لە ڕوانگەی لاوازی تاکەکەسی، بەڵکو لە ڕوانگەی ئازادی و بە هیوای ڕزگاری گەلەکەیەوە.

کاتێک تووڕەیە ئەوەندەش ئازا و بەهەستە کە لە کەشوهەوای قورسی ئاوازێکدا تەنیایی خۆی دەرببڕێت، بەڵام هەستیارانە ناجووڵێتەوە. کاتێک وەک دەروێش عەبدی خەونی ئەوە دەبینێت کە لە شاخەکانی شەنگال بێت و کاتێک ژیۆپۆلیتیکی شۆڕشی ڕۆژئاوا بنیات دەنێت...

هەرەها کاتێک وتی: "بەداخەوە هەڤاڵانم نەیانتوانیوە بەسەر سیستەمی پڕوپاگەندەی ئایدیۆلۆژیدا زاڵ بن، بەڵام دەبوو هەموو ئەم کەڵەکەبوونە ببێتە هۆی گەشەسەندنێک کە زۆر ستراتیژی کاربکات و لێهاتوویی و کارایی لە ستراتیژیدا نیشان بدات. بۆچی ستراتیژیستی سەربازیمان نییە؟ ئێمە نەمانتوانیوە گیاپێک (فەرماندەی ڤێتنامی) بدۆزینەوە، کەواتە چۆن کێشەی ڕزگارکردنی مرۆڤ و ئازادی چارەسەر دەکەین؟ کاتێک پرسیارەکانی دەکات، هیوادار و چاوەڕوانە و بە پێکەنینەوە دەڵێت: "هەرچەندە ڕەخنەم گرت و پەشیمان بوومەوە، عەشق و خۆشەویستی ڕاستەقینەم لە هەڤاڵیەتی پەکەکەدا دۆزیەوە."

تاریکی هەموو شوێنێک دەگرێتەوە و بایەقوش باڵەکانی بڵاو دەکاتەوە، ئەوە کە فەزیلەتی ئازادی لە ئیمرالی و وێنەکەی دەبینێت.

 بەڵێ، هەرچەندە ئەمڕۆ بە گۆشەگیریی ڕەها بە زنجیر بەستراوەتەوە و مەحکوومە بە بێدەنگی، بەڵام هێشتا دەیەوێت دەنگدانەوەی خۆی لە نێو هەڤاڵان و دۆستەکانیدا بەبێ ئەوەی سازش لەسەر پێگەی ئازادی خۆی بکات ببیستێتەوە.

تێگەیشتن لە رێبەر ئاپۆ بەواتای دڵنیاییە لە بەدەست هێنانی دەنگدانەوەی خۆت.

سەرچاوە: یەنی ئۆزگۆر پۆلیتیکا