تەرمی شەهید ڕایفە کوتلاک ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە

گەریلای یەژا ستار ڕایفە کوتلاک لە بەستا شەهید ببوو و تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە، بەڵام هەرچەندە تەرمی ئەڤین ئەنجو لەلایەن بنەماڵەکەیەوە ناسرایەوە، بەڵام ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکرایەوە.

لە ٢٢ی کانوونی دووەمدا لە ناوچەی بەستای شرنەخ شەڕ لە نێوان گەریلاکانی یەژا ستار و سوپای تورکی داگیرکەردا ڕوویدا. لەو  شەڕەدا ٦ گەریلای یەژا-ستار شەهید ببوون و تەرمەکانیان گواسترایەوە بۆ پزیشکی داد لە نەخۆشخانەی حکومیی شرنەخ. پێرێ ٣ تەرمی ئەو شەهیدانە ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرابوویەوە.

سێ تەرمی گەریلا شەهیدەکان لە خۆشخانەدا مابوویەوە، کە یەکێکیان تەرمی رایفە کوتلاک بوو و دوێنێ تەرمی شەهید ڕایفە-یان ڕادەستی بنەماڵەکەی کردەوە و بردیانەوە بۆ وان.

تەرمی ئەڤین ئەنجو ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکرایەوە

 یەکێک لەو تەرمانە، کە لە چاوەڕوانیی ناسینەوەدا ڕاگیرابوو، تەرمی ئەڤین ئەنجو گەریلای یەژا ستار بوو. سەرباری ئەوەی دوێنێ بنەماڵەی شەهید ئەڤین ئەنجو تەرمی رۆڵە شەهیدەکەیان ناسیبوویەوە، بەڵام ڕادەستیان نەکرایەوە و لەلایەن بەرپرسانەوە پێیان وترابوو، تاوەکو پرسەی جەردەوانێک بە ناوی نیعمەت ئەنجو، کە لە هەمان شەڕدا کوژرابوو و مامی شەهید ئەڤین ئەنجوشە، تەرمی شەهید ئەڤین-یان ڕادەست ناکەنەوە.

جگە لە تەرمەکەی شەهید ئەنجو، تەرمەکەی تر هێشتا نەناسراوەتەوە و و چاوەڕێی ناسینەوەیە.

ژ.ت