ژینگەو چاو

چاولەبینینی هەر جوانیەکدا چێژێک بەمرۆڤ دەبەخشێت، باخچەیەکی جوان، باڵەخانەیەکی ڕێک، ڕوبارێکی پاکژ، مۆڵێکی ڕازاوە، چێشتخانەیەکی پوختە، ئەمانە هەموو چێژی تایبەت لەڕێی بینینەوەبەمرۆڤ دەبەخشن.

کە قسە لەژینگە دەکەین دەبێت زۆرمان بەلاوە گرنگ بێت، بۆچی دەمانەوێت قسەی لەبارەوە بکەین، هەر بەڕاست ئێمە پێویستمان بەوە نیە جوانی ببینین، یانی کاریگەری بینینی جوانی چێژ بەچاو نابەخشێت، ئەوەش واناکات کەمرۆڤ هەست بەئاسودەیی بکات، پرسیاری گرنگ ئەوەیە، ئایە کەمرۆڤ لەژینگەیەکی جوان و خاوێندایە، ژینگەیەکی سروشتی جوان و خاوێن، ئاسودەتر نیە لەوەی لەژینگەیەکی خراپدایە، بێگومان بەڵێ کەواتە چاو پێویستیەکی گەورەی بەبینینی جوانیە، ئەمەش بەرپرسیارەتی بۆ مرۆڤ دروست دەکات، هی مرۆڤێکی هۆشیار لەژینگەی پاکدا سەرکێشی ناکات کاری نەشیاو بکات.
چاولەبینینی هەر جوانیەکدا چێژێک بەمرۆڤ دەبەخشێت، باخچەیەکی جوان، باڵەخانەیەکی ڕێک، ڕوبارێکی پاکژ، مۆڵێکی ڕازاوە، چێشتخانەیەکی پوختە، ئەمانە هەموو چێژی تایبەت لەڕێی بینینەوەبەمرۆڤ دەبەخشن، ئێستا ئیتر جوانبینی کاریگەری گەورە لەسەر حەزو ئارەزوی مرڤ جێدەهێڵێت، ئەمەش هۆیەکی گرنگە بۆ مرۆڤی ساغڵەم ، ئەو مرۆڤەی دەکرێت لایەنی ئەرێنی لەلایەنی نەرێنی لەخۆیدا زیاتر بکات.
چاو ڕۆڵێکی گەورە لە ئاسودەیی دەرونیدا دەبینێت، ئەمەش پەیوەندی بەوەوەیە کەچی دەگوازێتەوە بۆ مرۆڤەکە، چ وێنەیەکی نیشان دەدات، هەڵبەت هەموو دیمەنێکی ناشرین کاریگەری نەرێنی لەسەر مرۆڤەکە جێدەهێڵێت، چاویش دیمەنە ناشرینەکە وەک خۆی دەگوازێتەوە، چونکە توانای گۆڕینی دیمەنەکەی نیە، بۆیەدەبێت بڵێین مرۆڤی ساغڵەم و ناساغڵەم بینینەکانی پەیوەستن بەجوانی و ناشرینیەوە، کەواتە تاژینگەیەکی جوان و ڕازاوەمان هەبێت مرۆڤێکی ساغ و تەندروستمان هەیە، هەڵبەت پێچەوانەکەشی ئەوەیە تا ژینگەیەکی پۆخڵ و وێرانمان هەبێت مرۆڤێکی نەخۆشمان هەیە.
گەڕان بەدوای پشوی دڵ و دەروندا یان گەڕان بەدوای ئارامی دەرونیدا، پەیوەستە بەوەوە کەتۆ چی دەبینی بچوکترین وێنەی ناشرین، شێواو، ناجۆر، ڕوداوە ناخۆشەکان، کوشت و بڕو خوێن مرۆڤ توشی شڵەژان دەکەن، بەڵام هەر دیمەنێکی جوان، وادەکەن مرۆڤ هەڵوەستە بکات، سەرنج بدات، چێژ ببینێت، ژینگە پەیوەندیەکی زۆری بە ئارامی و نا ئارامی مرۆڤەوە هەیە، ئەمەش لەڕێگەی بینینەوە، تەنانەت خوێندنەوەش وەسایە، کاتێک مرۆڤ لەڕێی بینینی دەقێکی جوانەوە تێکەڵ بەنوسینێک دەبێت، شیعر چیرۆک، یان هەر بابەتێکی تر ئیدی زیاتر ڕادەمێنێت و دەکرێت لەوڕێگەیەوە ببێتە خاوەنی بیرکردنەوەیەکی باشتر، سەیر کردنی وێنەش چێژی ئەرێنی و نەرێنی هەیە، بەگوێرەی جوانی و ناجۆری وێنەکە.
جوانی وناشرینی هەر دیمەنێک، هەر ژینگەیەک، کاریگەری لەسەر بڕیارەکانی ئەو بینەرە جێدەهێڵێت، باوادابنەین مرۆڤ دەچێتە سەر کەناری چەمێک کەزۆر پیسەو بڕیاری پاککردنەوەی دەدات کەکارەکە دەکات، زۆر دڵخۆش دەبێت و هەست دەکات خزمەتێکی کردوە، هەر ئەوکەسە ئەگەر بچێتە سەر کەنارێک کەپاککراوتەوە وێڕای ستایشی ئەوانەی کارەکیان کردوە، دەڵێ خۆزگە منیش بەشداربام، باهەمومان بەشدار بین بۆ ئەوەی ژینگەیەکی جوان ببینین.