ژینگەو هەناسە
هەڵمژینی هەوای پاکژو بۆنی خۆش وادەکات مرۆڤ ئارامتر بێت و باشتر بیربکاتەوەو باشتر بڕیار بدات، کەواتە بۆ ئەوەی مرۆڤی بڕیار درووست و بیرکەرەوەی باش دەستبخەین پێویستە ژینگەکەمان لیپ بکەین لەباخچەو بۆن و بەرامەی خۆش.
هەڵمژینی هەوای پاکژو بۆنی خۆش وادەکات مرۆڤ ئارامتر بێت و باشتر بیربکاتەوەو باشتر بڕیار بدات، کەواتە بۆ ئەوەی مرۆڤی بڕیار درووست و بیرکەرەوەی باش دەستبخەین پێویستە ژینگەکەمان لیپ بکەین لەباخچەو بۆن و بەرامەی خۆش.
چی هەڵدەمژین، ئەوەی لەڕێی هەناسەوەرگرتنەوە دەچێتە گەرومانەوە چی، ئەمە زۆر گرنگە بۆ مرۆڤ، بەشی زۆری نەخۆشیە گوازراوەکان پەیوەستن بەوەوە کە ئێمە لە چ ژینگەیەکدا دەژین و ئەو هەوایەی هەڵیدەمژین خاوێنە یان نا، ئێمە کاتێک دارستانەکان و بەتایبەت دارستانی ئەمەزۆن بەسیەکانی زەوی ناودەبەین، کەواتە پێویستە لە ژینگەیەکدا بین کە ئۆکسجینمان بداتێ، لێرەوەگرنگی دارچاندن و سەوزکردنی زەوی دەردەکەوێت، هەڵبەت لەژینگەی پاکدا نەک هەر هەوای پاکژ بگرە بۆنی خۆشیش دەکەین، بۆنی خۆشی سروشت و ژینگە زۆر گرنگن بۆ ئاسودەیی مرۆڤ.
ژینگەی پاک هەروەها بۆنی خۆشی ئەو شوێنەی کەمرۆڤی تێدایە کاریگەری زۆر لەسەر ئاسودەیی و ئارامی مرۆڤ جێدەهێڵن، ئەمە کاریگەری لەسەر هەڵچون و داچونی دەرونی و توڕەبون و شێنەیی بوونی مرۆڤ هەیە، یانی تا ژینگە پیس بێت دەشێ جگە لەبۆنی پیس، هەوای پیسی بەو جۆرەش وەربگرین کە کاربکاتە سەر باری دەرونیمان، هەناسەوەرگرتن و هەناسەدانەوە بۆ مرۆڤ واتە بوون و بەردەوامی، ئێستا بێنە بەر چاوت، بەلای کارگەیەکی کیمیایدا، یان کبریت، یان کوشتارگەیەکی ئاژەڵدا دەڕۆی ئاگات لێیە چون لەخۆتەوە توڕە دەبیت و نەفرەت دەکەی، ئەوە کاریگەری ئەو بۆنەیە کەهەڵیدەمژیت، ئەوەشە وا دەکات توڕەو دڕدۆنگ بیت.
تێکدان و شێواندنی ژینگە بەو جۆرەی کەپڕ بکرێت، لەبۆن و بەرامەی ناخۆش و ناشرینی مرۆڤی کەلەلا و نەخۆش بەرهەمدێنێت، مرۆڤێک کە هەرگیز ئارام و ئاسودە نیە، سەرمایەداران و شەڕخوازان لەنێو ژینگەی ئاوادا بەردەوام قازانج و دەسکەوتیان لەزیادبووندایە، دروستکردنی هەمە جۆر دەرمان و ڤاکسین و هەروەها پەرە پێدانی کارخانەکانی چەک و چۆڵ بۆبەردەوامی شەڕو شۆڵ لەو ناوچانەدا کەژینگەکەیان پیس و پەڵۆسەو دانیشتوانیش توڕەو قەڵس، هەر خۆی ناوچەی شەڕو ململانێ و بارودو کوشت و بڕ هەمیشە ناوچەی ناجۆرو نەشیاوە بۆ ژیان، ناوچەیەکە لیپە لەنەخۆشی و وێرانی، ئەمەس کاریگەری ئەو بۆن و هەوایەیە کەمرۆڤ وەریدەگرێت.
ژینگەی پاک ، بوونی دارو درەختی زۆر، پاراستنی باخچەکان و دارستانەکان و پەرەپێدانیان وێڕای ئەوەی بەختەوەری و دڵخۆشی بەمرۆڤ دەبەخشن و مرۆڤی ساغڵەم درووست دەکەن، کاریگەریان لەسەر کەمکردنەوەی نەخۆشی و هەروەها تەمەندرێژیش هەیە، ئەمە پێویستی بەتوێژینەوەوبەدواداچونە، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت بزانین کە هەڵمژینی هەوای پاکژو بۆنی خۆش وادەکات مرۆڤ ئارامتر بێت و باشتر بیربکاتەوەو باشتر بڕیار بدات، کەواتە بۆ ئەوەی مرۆڤی بڕیار درووست و بیرکەرەوەی باش دەستبخەین پێویستە ژینگەکەمان لیپ بکەین لەباخچەو بۆن و بەرامەی خۆش.
ئەمڕۆ لەهەر کاتێک زیاتر مرۆڤەکان پێویستیان بەئارامی و دەرونساغیە، دەرونساغی پەیوەندیەکی زۆری بەژینگەوە هەیە.
هـ.ب