عامر عەبدول جەبار سەرۆكی گرووپی فاو-زاخۆ، سەبارەت بە بەردەوامی هێرش و بۆردوومانەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك بۆ سەر عێراق و هەرێمی كوردستان، هەروەها بێدەنگی حكومەت، بە رۆژنیوزی راگەیاندووە: هەرچەشنە دەستدرێژییەك بۆ سەر عێراق و هەرێم ڕەتدەكەینەوە، جا لەلایەن توركیا، ئێران، ئەمریكا، یان كووەیتەوە بێت، بەڵام لەهەمان كاتدا سەرمان سووڕماوە لەوەی حكومەت هیچ هەڵوێستێكی بەرامبەر ئەم هێرش و بۆردوومانانە نییە.
باسی لەوەشکرد، " بۆ نموونە، دەستدرێژیی بۆ سەر هەرێمی كوردستان هەبوو لەلایەن توركیاوە تەنیا هەندێك لایەنی كوردی كاردانەوەیان هەبووە، ئەگەر حەشدی شەعبی بكرێتە ئامانج، ئەوا ئەوان كاردانەوەیان بەرامبەر بەو هێرشانە دەبێت.
جەختیشی لەوە كردەوە، لە هەموو حكومەتە یەك بەدوای یەكەكاندا گوێبیستی ڕێككەوتنە ئەمنییەكان دەبین، بەڵام بەداخەوە چارەسەری ڕیشەیی و هەمەلایەنە نییە، هەروەها پڕۆژەیەكیان پێشكەش بە حكومەت كرد، لەبری هاوردەكردنی ڕۆنی زەیت لە توركیاوە، عێراق خۆی زەیت بەرهەم بهێنێت، بەسوود وەرگرتنی لە بیابانەكانی پارێزگای سەماوە و موسڵ بۆ ئەوەی هەمووی بكرێت گوڵەبەڕۆژە، دواتر زەیتی لێ بەرهەم بهێنرێت."