ڕەمزی کارتاڵ: بە ڕێخستبوونی زیاتر یەکێتی نەتەوەیی پێکدێنین

هاوسەرۆکی کۆنگرە گەل ڕەمزی کارتاڵ لە کۆبوونەوەی گەل لە شاری گەنچین وتی: "گەر ئەنجومەن و کۆمونەی خۆمان بە گوێرەی پارادایمەکانی ڕێبەر ئاپۆ بە ڕێکخستن بکەین، ئەوا یەکێتی نەوەتەوەییمان دێنییە ئاراوە."

ئەنجومەنی کوردی دیموکراتیکی سویسرا (جەدەکە-سویسرا) بۆ قسەکردن لەسەر پێشهاتەکانی ئێستا لەگەڵ گەلی شاری گەنچین-ی کانتۆنی سۆلۆسرنی سویسرا کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی لەگەڵ گەلدا ئەنجامدا.

کۆبوونەوەکە نزیکەی هەزار کەس بەشداربوون و تێیدا هاوسەرۆکی کۆنگرە گەل ڕەمزی کارتاڵیش ئامادەبوو.

دوای خولەکێک ڕێزگرتن لە ڕوحی پاکی شەهیدان، ڕەمزی کارتاڵ قسەیکرد و لە قسەکانییدا دەستنیشانیکرد دەوڵەتی تورک بە کۆنسێپتی شەڕەوە ئامانجی لە ناوبردنی تەڤگەری ئازادی کوردە، کارتاڵ جەختی لەوەکردەوە وێڕای هەموو پاڵپشتییە نێونەتەوەییەکان دەوڵەتی تورک ناگات بە ئامانجەکانی.

لە بەردەوامییدا کارتاڵ سەرنجی خستەسەر پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەیوەست بە دۆخی تورکیاوە و وتی: "ئیدی کاتی دەوڵەتی تورک کۆتایی هاتووە، دەوڵەتی تورک ئەو پێگەیی پێشووی نەماوە لە لای هێزە نێونەتەوەییەکان، بۆیە دەوڵەت ناچار بە پرۆسەی ڕێبەر ئاپۆ بوو، وە هەنگاوێکی ناوە لەو ڕووەوە. ڕێبەر ئاپۆ هەموو ئەم گەشەدانانەی هەڵسەنگاندووە بۆیە پەرەی بە پرۆسەیەکی نوێ دا. بە ڕوانگەکانی ڕێبەر ئاپۆوە لە ئێستادا کورد بووە بە کارەکتەرێکی گرنگ و کاریگەر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا."

هەر لە قسەکانیدا کارتاڵ ئاماژەی بە سەرکەوتنەکانی شۆرشی ڕۆژئاوا کرد و جەختی کرەوە لەوەی شۆڕشی ڕۆژئاوا هەموو پلانە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکی پوچەڵ کردەوە.

'ڕێبەر ئاپۆ هەموو کاتێک پاریزەری گەلی کورد بووە'

لە بەشێکی دیکەی قسەکانییدا کارتاڵ دەستنیشانیکرد سەردەمی دەوڵەتانی نێونەتەوەی لە جوگرافیای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا نامێنێت و دیاری کرد، ڕێبەر ئاپۆ هەرگیز شتێک ناکات زیان بە گەلی کورد بگەیەنێت و ئەمەی وت: "لە ئێستادا لە چاوەڕانی پەیامی ڕێبەر ئاپۆداین کە لە ١٥ی شوباتدا دەیدات. نازانین چی لە پەیامەکەدایە بەڵام باوەڕمان بە ڕێبەرێتییە و دەزانین ڕێبەر ئاپۆ هەموو کاتێک لە قازانجی گەلی کورددا تێکۆشانی کردووە وهەموو کاتێک پارێزەری گەلی کورد بووە."

لە کۆتایی قسەکانیدا هاوسەرۆکی کۆنگرە گەل ڕەمزی کارتاڵ جەختی لە گرنگی پارادایمەکانی ڕێبەر ئاپۆ کردەوە و ئاماژەی بەوەدا بە بنەماگرتنی پارادایمەکان گەلی کورد لە هەرچوار پارچەی کوردستاندا دەپەڕێتەوە بۆ قۆناغێکی گرنگتر و بەم شێوە کۆتایی بە قسەکانی هێنا: "ڕێبەرێتی لە ئێستادا بۆ تورکیا چاوپێکەوتن دەکات. لە هەموو پارچەکانی کوردستاندا بەرخۆدانی گەلی کورد لە ئارادایە. گەر ئەنجومەن و کۆمونەکانمان لە ئەورووپا بە گوێرەی پارادایمەکانی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێکخستن بکەین، ئەوا یەکێتی نەتەوەیی دێنیینە ئاراوە."

کۆبوونەوەکە بە بانگەوازی بۆ بەشداربوون لە گردبوونەوەی ١٥ی شوباتی ستراسبۆرگ و وتنەوەی درووشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ کۆتایی هات.