دادگای هەمیشەیی گەلان پەیوەست بە 'ڕۆژئاوا' بڕیاری کۆتایی خۆی ئاشکرا دەکات

دادگایی هەمیشەیی گەلان کە پەیوەستە بە تاوانەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی ڕۆژئاوا، بڕیارگیری کۆتایی خۆی لە ٢٦ـی ئادار لە پەڕلەمانی ئەورووپادا ئاشکرا دەکات.

دادگایی هەمیشەیی گەلان

دادگای هەمیشەیی گەلان  (Permanent Peoples’ Trîbunal)لە ٦ و ٧ی شوباتی ٢٠٢٥دا لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا کۆبووەوە.

دادگاکە لە ٥٤هەمین دانیشتینییدا تاوانەکانی جەنگ و پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤی کە لە ساڵی ٢٠١٨ەوە تا ئێستا لە ڕۆژئاوا و هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجام دراوە دەگرێتەدەست.

دادگایکردنەکە لە سەر داوای ٩ دامەزراوە لە ڕۆژئاوا ئەجامدرابوو. لەسەر ئەم بنەمایە تاوانبار ئاگادار کرایەوە، بەڵام تاوانبار وەڵامی نەدانەوە و بەشداری دانیشتینەکە نەبوو. لە دانیشتنی دۆزەکەدا بەرپرسانی پلە باڵای دەوڵەتی تورک بوون بە بابەتی دادگایکردن.

لە دانیشتنی دادگایەکاندا نوێنەرانی ڕێکخراوە مەدەنی و نێونەتەوەییەکان، ئەندامانی ڕاگەیاندنەکان و پارێزەرانی مافەکانی مرۆڤ بانگهێشت کرابوون بۆ ڕووماڵکردنی بڕیارەکان.

دادگا لە لێدوانی یەکەمی خۆییدا ئەم دەرنجامانەی خستووەتەڕوو؛

"هێرشەکانی تورکیا بە بێ ڕێگەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دژی سووریا تاوانی نێونەتەوەییە. هێرشەکان لە دژی سڤیل، کۆچەبەرکردنی زۆرە ملێ، بە ئامانجگرتنی ژێرخان، زیانگەیاندن بە ژینگە، بە ئامانجگرتنی گۆڕەپانی پەروەردەیی، ئەشکەنجە، دەستدرێژی، دەستبەسەرداگرتن و لەناوبردنی میراتی چاندی، هەموو ئەمانە تاوانە لە دژی مرۆڤایەتی. ئەم کردەوانە نیشاندەری تاوانی جەنگی و قڕکردنە کە لە لایەن تورکیاوە ئەنجامدراون."