له دوای كوشتنی ژینا ئه‌مینییه‌وه تائێستا چالاكی شه‌رمه‌زاركردن به‌رده‌وامن. ئه‌مینی له ١٣ی ئه‌یلول له‌لایه‌ن پۆلیسی ئاكاری له تاران ده‌ستگیركرابوو و له ئه‌نجامی ئه‌شكه‌نجه‌دا له ١٦ی ئه‌یلول له نه‌خۆشخانه ژیانی له‌ده‌ستدابوو. هه‌ر ئه‌و رۆژه چالاكی شه‌رمه‌زار كردن ده‌ستیان پێكرد.
به‌پێی ئاماره‌كانی رێكخراوی مافه‌كانی مرۆڤی ئێران لانیكه‌م ٢٠١ كه‌س له‌و خۆپیشاندانانه‌دا كوژراون، كه ٢٣ كه‌سیان منداڵن.
رێكخراوه‌كه نیگه‌رانه له‌وه‌ی له شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نجامدرابێت، به‌و پێیه‌ی هێزه‌كانی ده‌وڵه‌ت تانك و ملیشیاكانی به‌سیجیان له‌و شاره جێگیر كردووه.
ده‌وترێت له شه‌وی ١٢-١٣ی تشرینی یه‌كه‌م له سنه لانیكه‌م ٢ كه‌س، له كرماشان كه‌سێك كوژراون. له مه‌ریوان چالاكوانێكی گه‌نج به چه‌كی راو برینداركرا.
سهرهڵدانهكه سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای گرتووه‌ته‌وه. له سه‌رووی لابردنی حیجابی زۆره‌ملێ، داوای ئازادی و دیموكراسی ده‌كرێت.
چالاكی شه‌رمه‌زاركردن رۆژی چوارشه‌ممه به تایبه‌تی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له شاره‌كانی بۆكان، سنه، سه‌قز، مه‌هاباد، كرماشان، بانه، مه‌ریوان، كامیاران و ئیلام به‌ڕێوه‌چوون. له هه‌موو شاره‌كان دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" وترانه‌وه.
له تارانی پایته‌ختیش چالاكی شه‌رمه‌زاركردن به‌رده‌وامن. ئه‌مجاره‌یان پارێزه‌ران به دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" رژانه شه‌قامه‌كان. هێزه‌كانی ده‌وڵه‌ت به چه‌ك هێرشیان كرده سه‌ر پارێزه‌ران.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی به‌رهه‌ڵستكاران، چالاكییه‌كانی شه‌رمه‌زاركردن ٣١ پارێزگا و لانیكه‌م ١٧٧ شاری ته‌نیوه‌ته‌وه. به‌گوێره‌ی هه‌ندێك سه‌رچاوه ژماره‌ی قوربانیان زۆر زیاتره له‌وه‌ی راگه‌یه‌نراوه. هه‌روه‌ها ده‌وترێت زیاتر له ١٠ هه‌زار كه‌س ده‌ستگیركراون. نیگه‌رانی ئه‌وه له ئارادایه كه ده‌ستگیركراوان به دژواری ئه‌شكه‌نجه بدرێن.
هـ . ب