عەلی عەلەوەیی بەڕێوەبەری چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ ماڵپەڕی مەعلوم رایگەیاند، ئەگەر لایەنەکان لەسەر هەڵبژاردن رێبکەون، پێویستە بەپێی یاسا و دەستوور بێت.
عەلەوەیی باسی ئەوەی کرد کە چوارچێوەی هەماهەنگی گەورەترین کوتلەیە، لەبەرئەوەی لەگەڵ هاوپەیمانەکانی زیاتر لە ٥٩ کورسی هەیە و بەپێی دەستووە چوارچێوەی هەماهەنگی هێزی خاوەن بڕیارە،
ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد کە چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ دووبارە ئەنجامدانی هەڵبژاردن چەند مەرجێکی هەیە و وتی، " گۆڕینی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و یاسای هەڵبژاردنە. ئەگەر هەموو لایەنەکانیش لەبارەی هەڵبژاردنەوە رێکبکەون، بەڵام ئەنجامدانی کارێکی ئاسان نییە."
دوای بانگەوازی موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە، بەشێکی زۆری لایەنە سیاسیەکانی عێرا پشتگیری خۆیان ئاشکرا کرد و ئێستا قسە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکرێت.
ف.ق