دەوڵەتی تورک ٢٠٠ چەتەی دیکەی بۆ لیبیا نارد

مەرسەدی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لەگەڵ داواکاریەکان بۆ کشانەوەی هێزە بیانیەکان لە لیبیا، بەڵام لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا نزیکەی ٢٠٠ چەتەی لە سوریاوە بۆ ئەو وڵاتە رەوانەکراون.

مەرسەدی سوری باسی ئەوەی کرد کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک ١٤٠ چەتەی گەڕاندووەتەوە و ٢٠٠ چەتەی دیکەی رەوانەکردووە.

بەپێی سەرچاوەکانی مەرسەدی سوری، چەتەکان سەر بە گروپی ئەلئەمشەد، سوڵتان موراد و فرقەی هەمزەن.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە رای گشتی جیهان داوا لە وڵاتان دەکەن هێزەکانیان لە لیبیا بکشێنەوە و پەرە بە قۆناغی ئاشتی بدەن، بەلام دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەردەوامە لەسەر شاندنە چەتەکان بۆ ئەو وڵاتە و گۆڕکردنی شەڕ لە لیبیا.

ف.ق