فراکسێۆنی گۆران: داوای ڕێکار لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەکەن لە دژی داگیرکاری تورکیا
فراکسێۆنی گۆران لە پەرلەمانی عێراق داوی کرد، وەزارەتی دەرەوەی عێراق بانگێشتی باڵیوزی تورکیا بکات لە عێراق بە مەبەستی ڕاوستاندنی دەستدرێژیەکانی تورکیا.
فراکسێۆنی گۆران لە پەرلەمانی عێراق داوی کرد، وەزارەتی دەرەوەی عێراق بانگێشتی باڵیوزی تورکیا بکات لە عێراق بە مەبەستی ڕاوستاندنی دەستدرێژیەکانی تورکیا.
فراکسێۆنی گۆران رایگەیاند، هەرچی زووە پێویستە وەزارەتی دەرەوەی عێراق بانگێشتی باڵیوزی تورکیا بکات لە عێراق بۆ داواکردنی راوستاندنی دەستدرێژییە بەردەوامەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەوڵەتی عێراقدا.
یوسف مەحەمەد سەرۆکی پێشوی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئێستای فراکسیۆنی گۆران لە پەرلەمانی عێراق، لە کۆنفرانسێکی ڕاگەیاندندا لەگەڵ ژماریەک لە هاوکارە پەرلەمانتارەکانی ئاماژەی بەوەدا، داوایان لە لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق کردوە بانگهێشتی باڵیوزی تورکیا بکات بۆ داواکردنی راوەستاندنی دەستدرێژیە بەردەوامەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەوڵەتی عێراقدا، بە تایبەتی تاوانی بڕینەوەدی دارستانەکانی ناوچەی بادینان کە بە پێی پەیماننامە و ڕێکەوتننامە نێودەوڵەتیەکان بە تاوانی جەنگ دەژمێردرێت.
هەورەها وتیشی:" لە حاڵەتی بەردەوامیی سوپای تورکیا لە دەستدرێژییەکانی، حکومەتی عێراق لە ئەنجومەنی ئاسایش و دادگا نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکان سکاڵا تۆمار بکات بۆ ناچارکردنی دەوڵەتی تورکیا بە وەستاندنی پەلامار و دەستدرێژییەکانی."
لە کۆتایدا فراکسیۆنی گۆران ئاماژەی بەوەش کردوە: بە هەمان شێوە داوامان لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران کرد کە لیژنەیەک پێکبهێنێت بۆ بەدواداچونی وەستاندنی پەلامار و دەستدرێژییەکانی تورکیا بۆ سەر خاک و خەڵکی کوردستان."
دەقی بەیانامەکەی فراکسێۆنی گۆران وەکو خۆی
"ئەمڕۆ 1/ 6/ 2021 لە ئەنجومەنی نوێنەران، داوامان کرد کە وەزارەتی دەرەوەی عێراق، بانگی باڵیۆزی تورکیا بکات بۆ داواکردنی راوەستاندنی دەستدرێژییە بەردەوامەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەوڵەتی عێراق، بەتایبەت تاوانی بڕینەوەی دارستانەکانی ناوچەی بادینان کە بەپێی پەیماننامە و رێکەوتننامە نێودەوڵەتییەکان بە تاوانی جەنگ دەژمێردرێت.
هەروەها داوامان کرد لە حاڵەتی بەردەوامیی سوپای تورکیا لە دەستدرێژییەکانی، حکومەتی عێراق لە ئەنجومەنی ئاسایش و دادگا نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکان سکاڵا تۆمار بکات بۆ ناچار کردنی دەوڵەتی تورکیا بە وەستاندنی پەلامار و دەستدرێژییەکانی.
بە هەمان شێوە داوامان لە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران کرد کە لیژنەیەک پێکبهێنێت بۆ بەدواداچونی وەستاندنی پەلامار و دەستدرێژییەکانی تورکیا بۆ سەر خاک و خەڵکی کوردستان."
ف.ق