دوێنێ لە پاش کۆتاییهاتنی هەڵبژاردنەکان، حه‌موده سه‌باغ وته‌بێژی “ئه‌نجومه‌نی گه‌لی سوریا” له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، سه‌ركه‌وتنی به‌شار ئه‌سه‌دی بە بەدەستهێنانی ٩٥٪ی دەنگەکان، وه‌ك سه‌رۆك كۆماری سوریا راگه‌یاند.
لەو هەڵبژاردنەدا کە بە ڕواڵەتیی ناوی دەهێندرێت، لە کۆی ١٨ملیۆن دەنگدەر، بەشار ئەسەد ١٣ ملیۆن و ٥٤٠ هەزار و ٨٦٦ دەنگی بەدەستهێناوە.
خۆبەڕێوبەری دیموکراتی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا، بەشداری هەڵبژاردنەکانیان بایکۆتکرد، لەو هەرێمانەی لە ژێر دەستی ئەواندایە هەڵبژاردن بەڕێوە نەچوو.
ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپاش ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری سوریایان ڕەتکردەوە و ڕایانگەیاندووە، کە پرۆسەی بەڕێوەچوونی دەنگدان لە سوریا نادیموکراتی بووە.
بەشار ئەسەد، کوڕی حافز ئەسەد لەدایکبووی ١٩٦٥ی دیمەشقە و لە ساڵی ٢٠٠٠ ـەوە پاش مردنی باوکی تاکوو ئێستا لە پرۆسەی هاوشێوەدا بووەتەوە بە سەرۆکی سوریا.
ف.ق