خرۆشانی خۆپیشاندەران بەرەو فولکەی ئینقلاب"شۆڕش" لەتاران
هێزەكانی بەسیج پەلاماری خوێندكارانی زانكۆی تارانیان دا و خۆپیشاندەران لەشەقامی فەلەستینی تاران درۆشمی"ئاخوند دەبێت ون بێت لەبەرچاوان"یان دەوتەوە.
هێزەكانی بەسیج پەلاماری خوێندكارانی زانكۆی تارانیان دا و خۆپیشاندەران لەشەقامی فەلەستینی تاران درۆشمی"ئاخوند دەبێت ون بێت لەبەرچاوان"یان دەوتەوە.
لەبیست و شەشەمین رۆژی راپەڕینی سەرتاسەری گەلانی ئێران لەسەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە، ١٢ی تەشرینی یەكەم و لەوەڵامی بانگەوازی بۆ گردبوونەوەی سەرتاسەری، شەپۆلی ناڕەزایەتیەكان لەشەقامەكانی تاران دەستیان بەخرۆشان كرد و سەرەڕای سەركۆتی هێزە ئەمنیەكانی رژێمی ئیسلامی ئێران، هەوڵیاندا كە رێگە بۆ چوونە شەقامی شۆڕش بكەنەوە.
لەو دیمەنانەی لەخۆپیشاندانەكانی ئەمڕۆ لەتارانی پایتەخت بڵاكراونەتەوە، خەڵك لەشەقامەكانی دەوروبەری فولكەی شۆڕشی تاران، بەتایبەتی لەشەقامی فەلەستین، شەقامی كارگری باكور، شەقامی كۆماری و شەقامەكانی دەوروبەری زانكۆی تاران لەحاڵی پاشەكشێ پێكردنن بە هێزە سەركۆتكەرەكانی رژێم، تاكۆ بەرەو فلكەی شۆڕشی شارەكە پێشڕەوی بكەن.
گردبوونەوەی رۆژی چوارشەممە، ١٢ی تەشرینی یەكەم لەوەڵامی بانگەوازی بۆ خۆپیشاندان و مانگرتنی سەرتاسەری لەبەرامبەر رژێم بوو. لەو دیمەنانەی لەدەوروبەری شەقامی فەلەستینی تاراندا بڵاوكراونەتەوە، هاوڵاتیانی ناڕازی بەوتنەوی درۆشمی دژ بەخامنەیی، رێبەر رژێمی ئیسلامی و هاوكات وتنەوە"تۆپ، تانک، فشفشە، ئاخوند دەبێت لەبەر چاوان ون بێت"یان دەوتەوە.
هاوكات دیمەنی پێكدادانی بازاڕیان و هاوڵاتیانی ناڕزای لەگەڵ هێزە ئەمنیەكان و هێزە سەركۆتكەرەكانی رژێم لەشەقامی لالەزاری تاران بڵاوكراونەتەوە. بازاڕیان و دۆكاندارەكان لەعێمارەی عەلاعەدینی تاران لەشەقامی كۆمار بەگردبوونەوە و وتنەوەی" تۆپ، تانک، فشفشە، ئاخوند دەبێت لەبەر چاوان ون بێت"یان دەوتەوە و داوای رووخانی رژێم دەكەن.
هاوكات دیمەنی پێكدادانی خوێندكارانی زانكۆ لەگەڵ بەسیجیان و هێزەكانی لباس شەخسی لەپشت سەدەری سەرەكی زانكۆی تاران بڵاوكراونەتەوە. رۆژی چوارشەممە ١٢ی تەشرینی یەكەم، خوێندكارانی زانكۆی تاران و زانكۆوەكانی تری پایتەخت وەكو سێ هەفتەی رابردوو، دەستپێكەری ناڕزایەتیە رۆژانەیەكان لەتاران بوون.
راپەڕینی سەرتاسەری گەلانی ئێران لەكاتێكدا بیست و شەش رۆژی خۆی تەواو دەكات كە بەگوێرەی باوەڕی شرۆڤەكاران لەئێستادا راپەڕینەكە، پرۆسەی شۆڕشی بەدواوەیە. و هاوكات لەزۆرێك لەشارەكانی ئێران، خۆپیشاندەران درۆشمی"بهش نگید اعتراز، اسمش شدە انقلاب"یان دەوتەوە كە ئەمەش نیشانی دەدات پێداگری و ئامانجی ناڕەزایەتیەكانی ئێران بۆ رووخانی رژێمە.
هـ . ب