خزعەلی: ئامانجی تورکیا دابڕینی هەرێمی کوردستان و لکاندنیەتی بە تورکیاوە

قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق، هێرش و داگیركارییەكانی دەوڵەتی توركی بۆسەر خاكی عێراق شەمەزار كرد و ڕایگەیاند: دابڕینی هەرێمی كوردستان و لکاندنی بە تورکیاوە، بەشێکە لە پرۆژەی دەوڵەتی تورك.

لە یادی دامەزراندنی حەشدی شەعبیدا، قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق، لەسەر پرسی هێرش و داگیركارییەكانی دەوڵەتی توك بە كەناڵی عهدی عێراقی وت: داگیركاریەكانی دەوڵەتی تورك جیاوازە و وەك ئەوانی پێشوو نییە، ئامانجی داگیركارییە بەردەوامەكانی لەسەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان زیندووكردنەوەی پرۆژەی سوڵتانی عوسمانیی و دابڕینی هەرێمی كوردستان و لکاندنیەتی بە تورکیاوە.

ئەمینداری عەسائیبی ئەهلی حەق تیشكی خستەسەر پێشێلكاریەكانیی دەوڵەتی تورك وەك بەزاندنی سنوری عێراق و بڕینەوەی دارەكان و بردنەوەی بۆ توركیا و بۆردوومانكردنی كامپی ئاوارەكانی مەخمور، وتی: چەندین جار هۆشداریمانداوە لە بەزاندنی سنووری عێراق لەلایەن توركیاوە، كە زیندوكردنەوەی پرۆژەی عوسمانی و جێكردنەوەی هەرێمی كوردستانە لە چوارچێوەی ئیپراتۆرێتی نویچی عوسمانی.

خەزعەلی، نیگەرانی خۆی دەربڕی لە كەمتەرخەمی حكومەتی عێراق لە پاراستنی سەروەری عێراق، کە ئاسمانی عێراقی لەبەرامبەر هێرشی ئاسمانیی نەپاراستووە و وتی: چەندین جار گرنگی دامەزراوەیی پارستنی ئاسمانیمان بۆ حكومەتی عێراق باسكردووە، بۆ بەرگرییكردن لە عێراق و سەروەری عێراق لەدژی هێرشی ئاسمانی، بەڵام حكومەتی عێراق هیچ جموجوڵێكی نەبووە و هیچی نەكردووە.

لە ڕۆژی ٢٣ی مانگی ٤ی ئەمساڵەوە، دەوڵەتی تورک هێرشێکی نوێی بۆ سەر باشووری کوردستان دەستپێکردووە، جگە لە داگیركردن و دانانی بكەی سەربازی دەستی بە بڕینەوەی دارەكانی ئەو ناوچانە كردووە كە دیگیری كردووە.

ڕۆژی چواری ئەم مانگە، ڕێکخراوی تیمی ئاشتیپارێزی کرستیان ‘سی پی تی‌ لە هەرێمی کوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند: لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا لە ماوەی پێنج ساڵدا ١٠٣هاوڵاتی شەهید بوون و ١٤٨گوند چۆڵکراون و ٥٠٠ گوندیش هەڕەشەی چۆڵکردنیان لەسەرە.

ف.ق