لە بەغدا، خۆپیشاندەرێک کوژرا و ژمارەیەکی دیکە برینداربوون
بەهۆی گرژی لەنێوان خۆپیشاندەرانی تشرینی و هێزە ئەمنیەکانی بەغدا، خۆپیشاندەرێک کوژرا و چواری دیکە برینداربوون.
بەهۆی گرژی لەنێوان خۆپیشاندەرانی تشرینی و هێزە ئەمنیەکانی بەغدا، خۆپیشاندەرێک کوژرا و چواری دیکە برینداربوون.
سەرلەبەیانی ئه‌مڕۆ شەممە ١-١٠-٢٠٢٢ هه‌زاران خۆپیشاندەر لە سێیەمین ساڵیادی خۆپیشاندانەکانی تشرینی ساڵی ٢٠١٩دا، وه‌ك رایانگه‌یاندبوو، ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌ره‌و گۆڕەپانی (تەحریر) له سه‌نته‌ری شاری به‌غدا به‌ڕێكه‌وتن، هاوكات هێزه ئه‌منییه‌كان ڕێوشوێنی ئەمنی تووندی بێ وێنەیان گرتووه‌ته‌به‌رو سەرجەم ڕێگاوبانەکانشیان داخستبوو.
وه‌ك میدیاكان له شاری به‌غدا ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، دۆخی ئه‌منی له ته‌واوی ده‌روازه‌كانی (كه‌ڕاده) به ئاراسته‌ی گۆڕه‌پانی (ته‌حریر) ئاڵۆزه، هه‌روه‌ها ده‌روازه‌كانی ناوچه‌ی زه‌عفه‌رانیه و ته‌واوی شه‌قامی (ره‌شید) ئاڵۆزیی تێكه‌وتووه، هه‌روه‌ها پردی (مۆڵ نه‌خیل) به دیواربه‌ندی كۆنكرێتی داخراوه و سه‌رجه‌م ئه‌و پردانه‌شی هه‌ردوو ناوچه‌ی كه‌رخ و ره‌سافه پێكه‌وه ده‌به‌ستنه‌وه داخراون.
ئه‌و میدیایانه باس له‌وه‌شده‌كه‌ن، ژمارەیەک خۆپیشاندەر هێرشیان کردوەته سەر هێزە ئەمنییەکان و بەردبارانیان کردون، دوای ئەوەی لە یەکەم بازگەی پشکنینی سەر پردی (جمھوریە) پەڕیونەته‌وە، خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی (تەحریر)ش ویستویانه لە ڕێگەی پردی (جمھوری)یەوە بپەڕنەوە بۆ ناوچەی سەوز.
هەر لەدرێژەی ئاڵۆزییەکان، ئالۆزی کەوتە نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران لە ئەنجامدا خۆپیشاندەرێک کوژرا و چواری خۆپیشاندەری دیکە گیانیان لەدەستدا.
هـ . ب