لە حەمرین پێنج چەتەی داعش كوژران
لە دەوروبەری دەریاچەی حەمرین، پێنج چەتەی داعش كوژران و چەندین كەلوپەل و كەرەستەی سەربازیشیان، لەناو بران.
لە دەوروبەری دەریاچەی حەمرین، پێنج چەتەی داعش كوژران و چەندین كەلوپەل و كەرەستەی سەربازیشیان، لەناو بران.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاوی كردەوە، لە دوێنێوە ئۆپەراسیۆنێكیان بۆ پاككردنەوەی ناوچەی ڕۆژئاوای دەریاچەی حەمرینی سەر بە پارێزگای دیالە، لە پاشماوەی چەتەكانی داعش، دەست پێكردوە.
ئاماژەی بەوەیش كردوە: ئەمڕۆ توانیویانە لەو ناوچەیە، پێنج چەتەی داعش بكوژن و دەستیش بەسەر چەندین پارچە چەكیاندا، بگرن.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، باسی لەوەیش كردوە، لە ئۆپەراسیۆنەكەیاندا، حەوت تونێلی چەتەكانیان تەقاندوەتەوە و چەندین كەلوپەل و كەرەستەی سەربازیشیان لەناوبردون.
ف.ق