لە سەرێکانی شەڕ لە نێوان گروپە چەتەکان کەوتووەتەوە
لە شاری سەرێکانیی ڕۆژئاوای کوردستان لە دوێنێ ئێوارەوە شەڕ لەنێوان چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا دەستیپێکردووە.
لە شاری سەرێکانیی ڕۆژئاوای کوردستان لە دوێنێ ئێوارەوە شەڕ لەنێوان چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا دەستیپێکردووە.
بە گویرەی ئانها لە دوێنێ ئێوارەوە تاوەکو ئێستا لە گوندی عەریشەی سەر بە شاری سەرێکانیی داگیرکراو، شەڕ لەنێوان چەتەکانی گروپی 'سوڵتان موراد' و 'ئەل عەشمات' ڕوویداوە و لە شەڕەکاندا چەکی سوک و مامناوەندی بەکارهێنراوە.
سەبارەت بە ژمارەی کوژراوان هیچ زانیارییەک ئاشکرا نەکراوە.