لە تشرین دوو ئۆتۆمبێلی سەربازی چەتەکانی (NSA) تێکشکێندرا
بەرخۆدانی مەجلیسی سەربازی مەنبج لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکان بەردەوامە. شەڕڤانان ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی جۆری (BMB) و ئۆتۆمبێلێکی دۆشکەهەڵگریان تێکشکاند.
بەرخۆدانی مەجلیسی سەربازی مەنبج لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکان بەردەوامە. شەڕڤانان ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی جۆری (BMB) و ئۆتۆمبێلێکی دۆشکەهەڵگریان تێکشکاند.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی NSA لە کاتژمێر ١:٠٠ هەوڵیاندا هێرش بکەنە سەر دەوروبەری بەنداوی تشرین. شەڕڤانانی ئەنجوومەنی سەربازی منبج وەڵامی هێرشەکەیان دایەوە و شەڕوپێکدادانی سەخت لە هەرێمەکە ڕوویدا.
لەئەنجامی وەڵامدانەوەی شەڕڤانانی ئەنجومەندا گەلێک چەتە کوژران و برینداربوون.
لە چالاکییەکانی شەڕڤاناندا ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی جۆری (BMB) و ئۆتۆمبێلێکی دۆشکەهەڵگر تێکشکێندرا. شەڕ وپێکدادان لە هەرێمەکە بە سەختی بەردەوامە.