فەدا لە دژی هێرشی سەر عەلەوییەکان بانگەوازی کرد
فەدا هێرشی سەر عەلەوییەکانی شەرمەزار کرد و گوتی، "داوا لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی و ڕای گشتی دەکەین هەڵوێست نیشان بدەن."
فەدا هێرشی سەر عەلەوییەکانی شەرمەزار کرد و گوتی، "داوا لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی و ڕای گشتی دەکەین هەڵوێست نیشان بدەن."
فیدراسیۆنی دیموکراتیکی عەلەوییەکان (فەدا) پەیوەست بە هێرشی سەر عەلەوییەکانی سووریا ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا لەم هێرشانەدا کە چەتەکانی داعش لە دژی عەلەوییەکان لە باروخۆێکدا کە هەتەشەی تێدا دەسەڵاتدارە، هێرشێکە کە مێژوو، کولتوور و هەبوونی گەلێک بە ئامانج دەگرێت بە بەرچاوی هەموو جیهانەوە ئەنجام دەدرێت. ڕاشیگەیاندووە ئەم هێرشانە زۆر بەڕوونی پێشێلکردنی بەها بنەڕەتییەکانی مرۆڤایەتیییە.
'بێدەنگی بە مانای پشتکردنە لە شکۆی مرۆڤایەتی'
لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە بێدەنگ بوون لە بەرانبەر ئەم هێرشانەدا ڕێگەخۆشکەر دەبێت بۆ پاکتاوکردنی عەلەوییە عەرەبەکان و هاتووە: "ئەم هێرشانە شەرمەزار دەکەین و داوا لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی و ڕای گشتی دەکەین هەڵوێست وەرگرن. نەک بە تەنها بێدەنگبوونیان لە بەرانبەر هێرشی سەر عەلەوییە عەرەبەکان، هاوکات بێدەنگبوونیان بەرانبەر هێرشەکانی سەر کۆبانێ بە مانایی پشتکردنیانە لە شکۆیی مرۆڤایەتی."
بونیادنانی ئارامی سیاسی و کۆمەڵایەتی
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەدا، فەدا داوای لە کارەکتەرە نێونەتەوەییەکانی هاوشێوەیی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆنسەی ئەورووپا کردووە ببنە گرنتیکاری ئارامی و سیاسی سووریا، لە مسۆگەرکردنی مافی بنەڕەتی هەموو پێکهاتە و باوەڕدارییە جیاوازەکان بە گشتی و بەتایبەت بۆ عەلەوییەکان.
'بەرفروانکردنی تێکۆشانمان لە ساڵی نوێیدا'
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا جەختکراوەتەوە لە ئەرکی بەرفراوانکردنی دامەزراوە عەلەوییەکان و دەڵێت: "وەک دامەزراوە عەلەوییەکان لە ئەورووپا و تورکیادا، پێویستە لە ساڵی نوێیدا نەخشەڕێگەی تێکۆشانی هاوبەش دیاری بکەین و لە هێرشە قڕکارییەکان لەگەڵ گەل و باوەڕدارییەکاندا لە نێو ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیکدا یەکبگرین."