لە تشرین ١٤ چەتە کوژران

ڕاگەیاندرا لە شەڕی هەرێمی تشریندا ١٤ چەتە کوژراون.

گرووپە چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، کاتژمێر ١٤:٠٠ لە دوو قۆڵەوە هێرشیان کردە سەر گوندەکانی تەل عەریش و ئەل عەلوش لەسەر ڕێگەی شارۆچکەی ئەبو قەلقەل لەنێوان تشرین و مەنبەج.

شەڕڤانانی ئەنجوومەنی سەربازیی مەنبەج وەڵامی توندی هێرشەکانیان دایەوە و ڕووبەڕووبوونەوەی سەخت ڕوویدا. لە شەڕەکەدا هێرشی چەتەکان تێک شکێندرا، ١٤ چەتە کوژران و دەیان چەتە برینداربوون.

شەڕ لە هەرێمەکە بەردەوامە.