'قەسەدە و یەپەژە شکۆمانە'
ئەنجومەنی کۆنگرە ستاری شاری تربەسپی پشتگیری خۆی بۆ شەڕڤانانی یەپەژە و قەسەدە دەربڕی و پەیامی 'قەسەدە و یەپەژە شکۆمانە'یان دا.
ئەنجومەنی کۆنگرە ستاری شاری تربەسپی پشتگیری خۆی بۆ شەڕڤانانی یەپەژە و قەسەدە دەربڕی و پەیامی 'قەسەدە و یەپەژە شکۆمانە'یان دا.
ئەنجومەنی کۆنگرە ستاری شاری تربەسپی بە بەیاننامەیەک پشتگیریی خۆی بۆ شەڕڤانانی قەسەدە و یەپەژە دووپاتکردەوە و بەشداری سەفەربەری گشتی بوو کە لەلایەن ئیدارەی خۆبەڕێوەری و قسەدەوە ڕاگەیاندرابوو.
بەیاننامەکە بە ئامادەبوونی تەڤگەرەکانی ژنان و دامەزراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە پێش بیانی کۆنگرە ستار لە لایەن ئەندامی کۆنگرە ستارەوە مونتەحە مەحمود بە زمانی کوردی خوێندرایەوە.
لە بەیاننامەکەدا مونتەحە مەحمود سەرەنجی خستەسەر بەرخۆدانەکانی یەپەژە و قەسەدە لە بەرانبەر هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەوتی تورک و چەتەکانی و گوتی: "شەڕڤانانمان لە هەموو جێگەیەک لە دژی هێرشەکان لەبەرخۆداندان. ئێمەی ژنان لە شاری تربەسپی لە تەنیشتی شەڕڤانانی قەسەدە و یەپەژەوەیەین. بەشداری سەفەربەری دەبین. قەسەدە و یەپەژە شکۆمانە. دەبێت هەموو کەسێک لەگەڵ هێزیی خۆیدابێت و پشتگیرییان لێ بکەین."
لە کۆتاییدا مونتەحە مەحمود گوتی: "با دەوڵەتی تورکی داگیرکەر باش بزانێت تاماوین لەگەڵ هێزە پارێزەرکانی خۆمانداین."