قەسەدە شەهیدبوونی شەڕڤانێکی ڕاگەیاند
قەسەدە ناسنامەی شەڕڤانی خۆی، هەبوون کۆبانێ ئاشکرا کرد، کە لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانییدا لەسەر بەنداوی تشرین شەهید بووە.
قەسەدە ناسنامەی شەڕڤانی خۆی، هەبوون کۆبانێ ئاشکرا کرد، کە لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانییدا لەسەر بەنداوی تشرین شەهید بووە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک-قەسەدە بە ڕاگەیاندراوێک شەهید بوونی شەڕڤانی خۆی، هەبوون کۆبانێی ڕاگەیاند کە لە ٢٥ی کانوونی یەکەمدا لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتاکانی بۆسەر بەنداوی تشرین شەهید بوو.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە کاتی بەشداربوونی شەهید هەبوون کراوە بۆ ڕیزەکانی قەسەدە و دەڵێت: "شەهید هەبوون لە ساڵێ ٢٠١٧ەوە لە نێو ئەرکی خۆپارستندا جێگەی خۆی گرت. لە ساڵی ٢٠٢٠دا بەشداری ڕیزەکانی یەکینەکانی دژە تیرۆر بوو. لە چەندین چالاکی گرنگ و کاریگەردا لە دژی چەتەکانی داعش بەشداری کردووە."
لە ڕاگەیاندراوەکەدا قەسەدە سەرساغی لە بنەماڵەی شەهید کردووە و بەڵێنی بەردەوامیدان لە پاراستنی ئارامی و سەقامگیری هەرێمەکە کراوەتەوە.
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا ناسنامەی شەهید بەم شێوەیە خراوەتەڕوو:
ناسناو: هەبوون کۆبانێ
ناو و پاشناو: عوسمان عومەر قەواس
ناوی دایک و باوک: ڕەحیمە- عومەر
شوێن و کاتی لە دایکبوون: کۆبانێ- ١٩٩٧
شوێن و کاتی شەهید بوون: بەنداوی تشرین- ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤.