دڵسۆزی شۆڕش: شەهید خەبات حیمۆ
خەبات حیمۆ گەریلایەک لە ڕۆژئاواوە، کە لە چەندین هەرێمی وڵاتتدا شەڕی کرد و ژیانی خۆی بەخشییە تێکۆشانی ئازادی، هاوشێوەی هەزاران قارەمانی کوردستان ناوی خۆی بە بە پیتی زێڕ لە مێژوودا نووسییەوە.
خەبات حیمۆ گەریلایەک لە ڕۆژئاواوە، کە لە چەندین هەرێمی وڵاتتدا شەڕی کرد و ژیانی خۆی بەخشییە تێکۆشانی ئازادی، هاوشێوەی هەزاران قارەمانی کوردستان ناوی خۆی بە بە پیتی زێڕ لە مێژوودا نووسییەوە.
کێ دەزانێ چەندین کچ و کوڕی ئەم وڵاتە لەسەر شاخ و دۆڵەکانەوە هاوارییان کردووە؟ با چیاکان چیرۆکی ئەم قارەمانانە بگێڕێتەوە، با چیا قسەکات. لەبەرئەوەی چیا لە قوڵایی خۆییدا دەگەڕێتەوە بۆ سەرچاوەکانی خۆی. دەکەوێتە قوڵای مێژوو و بەم شێوەیە دەگەیەینە ڕاستینەی مرۆڤایەتی و سرووشت. باسی گەریلایەکەیی کرد... گەریلایەک کە بە هەموو جوانی و پڕ ڕەنگی خۆیەوە... بەڵکو لە جوانێتی کەسێتی ئەودا، وەک ڕەنگ دانەوە ناودەهێنرێت. مرۆڤ چەندی بکەوێتە قوڵایی مێژوو و چیاکان ناوی خۆی دانێ، بە هەزاران قارەمانێتی ڕیز بکات و یەک بە یەک چیرۆکییان بگێڕێتەوە هێشتا کەم دەمێنێتەوە. لە پشت چیرۆکی هەر چیایەکەوە قارەمانێک هەیە. ئەڤیندارانی خاکی وڵات هەموو ڕۆژێک چیاکان لەسەرییان داستان دەنوسێتەوە. وە ناوی خۆیان لە مێژووی ئەو چیایەنەدا بە پیتی زێڕین هەڵەکۆڵن. هەموو ژیانیان بە درووشمی "یان ژیانێکی ئازاد هەبێت، یان هیچ' مانادار دەبێت. زۆر زیاتر پێکدادانی ڕووناکی و تاریکایەتییان لە دڵییان هەست پێکردووە. لە هەموو سپێدەیەکدا ئازادی و خۆرییان لە ئامێز گرتووە. لە نێو ساتەکانی ژییاندا چەندین شتییان ئەزموون کرد و چەندین زەحمەتییان تێپەڕکردووە. بەڵام یەکێتی ڕوح لە دڵێیاندا هەمیشە بە زیندووی و مانادارییەوە ماوەتەوە. لە کاتی هەرە بێ هیواییدا، لەکاتی لە دەستدانی خۆشەویستییدا هیوای خۆیان لە دەست نەدا و بە زیندووی خۆیان ڕاگرت. باسی ئەو دەکەین، باسی بەسەرهاتی گەریلایەک لە ڕۆژئاوای وڵاتەوە دەکەین کە بۆ ئازادی لە چەندین هەرێمی وڵاتددا گەریلایەتی کردووە. باسی خەبات حیمۆ، دڵسۆزی خەباتی ئازادی وڵات دەکەین.
ئەو قوربانیانە پیرۆزن کە لە پێناو ئازادییدا دەدرێن. هەر پیرۆزیی تێکۆشانێک کە لە چیاکانی کوردستان بەڕێوەدەبرێت زیاتر ماناداری دەکات. لەسەر ئەو چیایانە هەزاران چیرۆک نوسرانەوە. هەر قارەمانێک بووە داستانێک و ناوی لە مێژوودا نوسییەوە.
منداڵی وڵاتێک بوو کە ئەڤین، هیوا و خەیاڵی تێدا قەدەغە کرابوو
دڵی ئەو هێندەی منداڵێک پاکژ، هێندەی دەریایەک مەزن، هێندەیی چیایەک بەهێز و چەندین جاریش هێندەی گوڵێک جوانە. گەریلا خەبات حیمۆ، خەباتگێڕی شۆڕش. لە گوندی حیمۆی قامیشلۆ لە دایک دەبێت کە گوندێکە دەیان ڕۆڵەی خۆی بەخشیوەتە تێکۆشانی ئازادی کوردستان. منداڵی وڵاتێک بوو کە ئەڤین، هیوا و خەیاڵی تێدا قەدەغە کرابوو. لە تەمەنی منداڵییەوە هەستی بەم ستەمە کردبوو. بۆ ئەمەش کەوتە نێو لێگەڕیننەوە. بەڵام دەرچەیی خۆی نەبینیەوە و بۆئەوەی رێگەی ڕاست بدۆزێتەوە لە نێو شەڕێکی دژواردا بوو لەگەڵ خۆییدا. گەریلا خەبات لەگەڵ گەورە بوونییدا زیاتر ناوی ڕێبەر ئاپۆ و تێکۆشانی ئازادی کوردستان دەبیستێت. بە هۆکاری مێژووی وڵاتپارێزییان زیاتر نزیکی تەڤگەری ئازادی دەبێتەوە. جۆشوخرۆشی شۆڕش لە سەرەتاکانی شۆڕشی ڕۆژئاوادا، کاریگەرییەکی گەورە لەسەر گەریلا خەبات دادەنێت. بۆئەوەی ئاشنایی ڕێبەر ئاپۆ و گەریلاکانی ئازادی ببێت کە جۆشوخرۆشی بەم شێوەیان داوە بە گەلی ڕۆژئاوا، ساڵی ٢٠١١ بریاڕ دەدات بەشداری نێو ڕیزەکانی گەریلا ببێت.
ژیانی گەریلایەتی وەک ژیانەوە پێناسە دەکات
بە دوای هیوا و ئازادیدا دەگەڕێت. وەک هەموو گەنجێکی کورد، خواستی بوو ئازادی و ژیانی ڕاست لە چیاکان بونیادبنێت. بۆ ئەمەش گەشتەکەی گەورە و ماندار بوو. گەورەی گەشتەکەی پەیوەست کرد بوو بە گەورەی ئیرادەیەوە. خەبات بە پریشکی فڕین بۆ ئاسمان، هیوا و پێکەنین و شادی زیاتر دەکرد و لە بای لوتکەی شاخەکاندا کۆتایی پێدەهات. پەروەردەی بنەڕەتی لە گۆڕەپانی گارە وەردەگرت و بە شێوەیەکی سەرکەوتوو تەواوی دەکرد. گەریلا خەبات بە سروشتی کەسێتی خۆیەوە بووە جێگەی خۆشەویستی هاوڕێکانی و لە ماوەیەکی کورتدا فێری ژیانی چیا و گەریلایەتی دەبێت. ژیانی گەریلایەتی وەک ژیانەوە پێناسە دەکات و بەم جۆرە لەگەڵ ژیانی نوێییدا یەکانگیردەبێت. دوای ئەوەی لە گۆڕەپانی گارە پراکتیکی خۆی بەڕێوەدەبات، وەک هەر گەریلایەکی کوردستان لە هەرێمە جیاوازەکانی وڵات خەباتی گەریلایەتی دەکات و لەو کاتەدا لە ڕۆژئاوای کوردستان شەڕێکی سەخت دەردەکەوێت. لە پڕۆسەی ئەو شۆڕشەدا بە سەدان ڕۆڵەی قارەمانی گەلی کورد شەهید دەبن. یەک لەو قارەمانانە برایەکی گەریلا خەبات بوو. بۆ تۆڵەکردنەوەی خوێنی براکەی کە لە پێناو ئایندەی ئازادی گەلی کورددا شەهید بوو، بڕیار لە بەشدارییەکی بەهێز دەکات و لەسەر ئەم بنەمایە جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە بۆ گۆڕەپانی گارە.
بە ڕوانگەکانی ئازادییەوە هەنگاوی دەنا
هەموو کاتێک ڕێهەڤاڵێتی دەبێتە سەرچاوەی پەکەکە. لە ژیانییدا هەموو کاتێک بە دڵپاکی و پەیوەست بوونی خۆی بە پەکەکەوە نیشان دەدات. وەک مەزڵوم، کەمال و خەیرییان. بەو نەریتەیی لەوانەوە وەریگرت و دەیویست لەسەر ڕێگەیەکی ڕاست درێژە بەو نەریتە بدات و بیکاتە ژیانێکی ئازادی کۆمەڵگە. گەریلا خەبات کەسایەتیییەکی لەوجۆرە بوو کە پەیوەست بوو بە میراتی هەموو هەڤاڵێکییەوە. هەم لە لایەنی دەروونی و ئایدیاییەوە هەمیش لە لایەنی رێکخستنی و شەڕکردنەوە بەهێز بوو. وە هەموو کاتێک دەیویست ئەو هێزەی لەگەڵ هاوڕێکانییدا هاوبەش بکات. خاوەنداری لە حیزبی بوونی دەکرد و هیچ کاتێک لە پێوانەکانی لای نەدەدا. بە ڕوانگەکانی ئازادییەوە هەنگاوی دەنا. لە هەموو گۆڕەپانێیدا خۆی پەروەردە دەکرد بۆ ئەوەی ببێتە میلیتانێکی نموونەی ئاپۆیی. بە بەرپرسیارێتی پرۆسەکەوە باوەڕ بەوەدێنێت کە دەبێت زۆر زیاتر بە بەرپرسیارێتییەوە بجوڵێتەوە. ئەمجارە دوای ئەوەی پراکتیکێکی زۆر لە گۆرەپانی گارە بەڕێوەدەبات، ڕوو دەکاتە گۆڕەپانی مەتینا. گەریلا خەبات لە هەرێمی مەتینا بە بەشداربوونی ڕەنجدەری و دروستییەوە چەندین کاری گرنگ ئەنجام دەدات. بەڵام هەموو کاتێک لە خواستی ئەوەدا بوو کە کار و بەرپسیارێتی زیاتر لە ئەستۆ بگرێت. ئەمەش بە فەرمانداریی دەبێت و بۆیە هیچ کاتێک خۆی لە ئەرکی پێشەنگایەتی نەگەڕاندەوە. لە گۆڕەپانی مەتینا کاری ڕێزانێتی (ڕێبەرێتی) دەکات و دەبێتە ڕێزانی ڕێهەڤاڵانی خۆی.
بووە یەک لە سیمبوڵەکانی خەباتکاری
بە بانگەشەی وڵاتێکی ئازاد لەگەڵ هەر هەنگاوێکدا جۆشی دەبەخشییە دڵی. بۆ ئەوەی خۆشەویستی خۆی بۆ وڵاتەکەی نیشان بدات، بە جۆش و خرۆشەوە سەفەری دەکرد و هەناسەی هەڵدەمژی. ئاگاداری سەختی شەڕەکە بوو، ئەم شەڕەی لە ئامێز دەگرت و دەیدا بەسەر دووژمندا. سوێنی بۆ وڵاتێکی ئازاد و کۆمەڵگەیەکی ئازاد خواردبوو و لەو پێناوەدا دەجەنگا. دەرنجام هەر دڵی عەگیدانە دەتوانن لە بەرانبەر شەڕێکی سەختدا خۆی ڕاگرێت. عەگیدبوون بەشی تۆیە، مەگەر کێ دەتوانێ لە بەرانبەرتدا خۆی ڕاگرێت. کێ توانای کوژاندنەوەی ئاگری تۆڵەسەندنەوەیە کە لەناو تۆدایە؟ کە دەستت لە چەکەکەت دا، حەماسەتەکەت، زەردەخەنەکەت دەبووە تەڵەی ترس بۆ دوژمن. ئەوانەی دڵیان بەڕووی شەڕدا داخراوە، چۆن لەو ئاگرە ئازادییە تێدەگەن کە لەناو تۆدا دەسووتێت؟ نەزانی دەیانترسێنێت و بەهۆی ئەم ترسەوە زیاتر وەک گورگی هار هێرش دەکەن. نایانەوێت تێبگەن لە کوێوە هاتوویت و بەرەو کوێ دەڕۆیت. کاتێک مرۆڤایەتی ئەوەندە دڕندە بوو، دڵی تۆ وەک ئاوی ڕوون و پاک دەڕژا. مەگەر لە بەرانبەر ئەم شەپۆلە کام بەربەست دەتوانێت خۆی ڕاگرێت. ڕەنجەکەت وەک ڕووبارێک لە ئەڤین ڕژایە هەموو جێگەیەک و بڵاو دەبووەوە. تۆ بە هەوڵدانەکانی ئازادیتەوە گەیشتی بە کاروانی شەهیدان. بەڵی بە شەڕێکی گەورە و دژوار، جەستەی خۆتت سپاردە کرد و بوی بە یەک لە سیمبوڵەکانی خەباتکاری.