ئیشکگریی سەر سنووری کۆبانێ لە ڕۆژی ٦ــەمدا بەردەوامە
چالاکیی ئیشکگری کە لە ناوچەی پرسوسی ڕحا لەسەر سنووری کۆبانێ دەستی پێکردبوو، سەرڕای کەشوهەوای سارد لە ڕۆژی ٦ـەمیندا بەردەوامە.
چالاکیی ئیشکگری کە لە ناوچەی پرسوسی ڕحا لەسەر سنووری کۆبانێ دەستی پێکردبوو، سەرڕای کەشوهەوای سارد لە ڕۆژی ٦ـەمیندا بەردەوامە.
چالاکیی ئیشکگری کە لە ناوچەی پرسوسی ڕحا لە سنووری کۆبانێ کە لە دژی هێرشەکان بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستیپێکردووە، لە ڕۆژی ٦میندا بەردەوامە. ئیشکگرییەکە بە پێشەنگایەتی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە)، پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) و بزووتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا)،دەستی پێکردووە، پەرلەمانتاری دەم پارتی شاری ڕحا، فەریت شەنیاشار، و ڕێکخراوەکانی دەبەپەی شاری ڕحا و دیلۆک و ناوچەکان، ئەندامانی مەجلیسی دایکانی ئاشتی ڕحا، ئەندامانی پلاتفۆرمی ڕەنج و دیموکراسی شاری ڕحا و خەڵکێکی زۆر بەشدارن بوون.
سەرەڕای ساردی کەشوهەوا، گەل سەرلە بەیانی لە مەیدانی ئیشکگرییەکە کۆبوونەوە و بە وتنی ئاوازی کوردی دەستیان بە ئیشکگرییەکە کرد. ئەو ئیشکگرییەی کە بە شێوەیە بازنەیی لە دەوری ئاگرەکە پێکهێندرا بوو، یادی ئیشکگرییەکانی دژی هێرشەکانی سەر کۆبانێیان لە ساڵی ٢٠١٤دا بەبیر دەهێنایەوە و یادەوەرییەکانیان پێکەوە باس دەکرد. چالاکوانان سەرنج بە بەرخۆدانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕادەکێشن و بە هەڵبەست و یادەوەرییەکان درێژە بە ئیشکگرییەکەیان دەدەن.